جەواد فرووغی

تەقەکەری وەرزشی ئێرانی


جەواد فروغی (لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٩ لە ئیلام) یاریزانێکی تیرھاوێژییە کە بۆ ھەڵبژاردەی ئێران یاری دەکات. ئەو لە ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە شاری تۆکیۆ بەڕێوە چوو، لە رکابەرییەکانی یاریی نیشانە شکێنی ھەواییدا بە دەمانجە لە دووریی ١٠ مەتر، توانی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی رکابەرییەکە بباتەوە و سێیەم میدالیای زێڕی ئۆڵەمپیادی تۆکیۆ و یەکەم میدالیای بۆ ئێران بەدەستھێنا.[١][٢][٣] فرووغی لە یارییەکەدا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و توانی ٢٤٤.٨ خاڵ کۆبکاتەوە و مەدالیای زێڕی یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.[٤]

جەواد فرووغی

لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٩-١١) ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
نەتەوەکورد
پیشەیاریزانی تیرھاوێژی
مناڵ(ەکان)٣

ژیاننامە دەستکاری

جەواد فرووغی خەڵکی شاری ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، جگە لە یاریی نیشانشکێنی فرووغی کاری پەرستاری دەکات، بۆ یه‌کەمجار له‌ ساڵی ٢٠١٠ ده‌ستی به‌ یاریی نیشانه‌شکێنی کرد، پاشان له‌ ساڵی ٢٠١٨ بووه‌ ئه‌ندام له‌ ھەڵبژارده‌ی نیشانه‌شکێنی ئێران. فرووغی ته‌مه‌نی ٤١ ساڵه‌ کە به‌ ته‌مه‌نترین وه‌رزشوانی شاندی ئێرانه‌ و خاوه‌نی ٣ منداڵه‌، بووه‌ یه‌که‌مین وه‌رزشوان كه‌ مێدالیای زێڕ له‌ نیشانه‌شکێن بۆ ئێران ده‌باته‌وه‌ و پێشتریش دوو مێدالیای زێڕی له‌ پاڵه‌وانێتی ھیند و كرواتیا بردووه‌ته‌وه‌ و پێشه‌نگی وه‌رزشوانانی نیشانه‌شکێنی گرتووه‌ له‌ جیھاندا.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری