جەنگی زنجیرەکان یەکەم شەڕ بوو کە لە نێوان خەلافەتی ڕاشدین و ئیمپراتۆریەتیی ساسانی ئەنجامدرا. شەڕەکە لە کازیمە (کوەیتی ئێستا) ھەر زوو دوای تەواوبوونی جەنگەکانی ڕیددا و ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان لەژێر دەسەڵاتی خەلیفە ئەبووبەکری سدیق یەکیانگرت. ھەروەھا یەکەم شەڕی خەلافەتی ڕاشدین بوو کە تیایداسوپای موسڵمانان ھەوڵی درێژکردنەوەی سنوورەکانی دەدا.

جەنگی زنجیرەکان

نەخشەیەک کە شوێنی کازیمە و ئوبەڵا و ھوفەیر لە ئێستادا کوەیت و عێراق نیشان دەدات.
ڕێکەوتنیسانی ٦٣٣ی زایینی یان لەوانەیە ٦٢٩ی زایینی بێت
شوێن
ئەنجام موسڵمانان سەرکەوتن
شەڕکەرەکان
خەلافەتی ڕاشدین Sasanian Empire
Christian Arab allies[ژێدەر پێویستە] .
فەرماندە و سەرکردەکان
خالید کوڕی وەلید
ھێز
18,000 40,000 (primary sources) 15-000-20,000 (modern estimates)
زەرەر و زیانە گیانییەکان
کەم زۆر


موثانی کوڕی حاریس شەیبانی سەرۆک ھۆزێک بوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان، لە نزیک سنووری فارس نیشتەجێ بوو. موتانا دوای جەنگەکانی ڕیددا ھەڵیکوتایە سەر شارۆچکەکانی فارس لە مێزۆپۆتامیا. ھەڵکوتانە سەرکەوتوو بوون، بڕێکی بەرچاو لە غەنیمەتەکان بەدەست ھات. موثانی کوڕی حاریس چووە مەدینە بۆ ئەوەی خەلیفە ئەبووبەکر لە سەرکەوتنەکانی ئاگادار بکاتەوە، ئەبووبەکریش وەک فەرماندەی گەلەکەی دایمەزراند، دوای ئەمە دەستی کرد بە زیاتر ھەڵکوتانە سەر مێزۆپۆتامیا قووڵتر. بە بەکارھێنانی جووڵەی سوارچاکە سووکەکانی دەیتوانی بە ئاسانی ھێرش بکاتە سەر ھەر شارۆچکەیەک لە نزیک بیابانەکە و جارێکی دیکە لەناو بیابانەکەدا ون بێتەوە، ئەمەش سوپای ساسانییەکان نەتوانن ھیچ بکەن. کردەوەکانی موثەنا وای کرد ئەبووبەکر بڕیار بدات مێزۆپۆتامیا لە دەستی ساسانییەکان داگیر بکات. بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن، ئەبوبەکر بڕیاریدا لەسەر دوو ڕێوشوێن سوپاکە بە تەواوی لە خۆبەخشەکان پێکدێت، و لەلایەن باشترین ژەنەڕاڵەکەیەوە، خالید کوڕی وەلید فەرماندەیی دەبێت. دوای ئەوەی خالید لە شەڕی یەمامەدا موسەیلیمەی دڕۆزنی شکست پێھێنا، ھێشتا لە ناحیەی یامامە بوو، کاتێک ئەبوبەکر فەرمانی بۆ نارد بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتی ساسانی. ئەبوبەکر بە کردنی ئەلحیرە (ناوچەیەک لە میزۆپۆتامیا) بە ئامانجی ئەرکی خالید، ھێزێکی بەھێزی نارد و فەرمانی بە سەرۆک ھۆزەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان موثەنا کوڕی حاریس و مەژور کوڕی عادی و حەرمەلە و سولما کرد کە لەژێر فەرمانی خالیددا چالاکی بکەن. لە نزیکەی ھەفتەی سێیەمی مانگی ئازاری ساڵی ٦٣٣ی زایینی (ھەفتەی یەکەمی موحەڕەمی ١٢ی کۆچی) خالید بە سوپایەکی ١٠ ھەزار پیاوەوە لە یەمامەوە بەڕێکەوت. بەڵام پێش ئەوەی ئەو کارە بکات بۆ ھۆرموزد، قایمقامی فارسی ناوچەی سنووری داست میسان نووسی:

ملکەچی ئیسلام بن و سەلامەت دەبن. یان ڕازی بن بە پێدانی جزییە (باج)، و ئێوە و گەلەکەتان لەژێر پاراستنی ئێمەدا دەبن، ئەگینا تەنھا خۆتان تاوانبار دەبن لە دەرئەنجامەکانی، چونکە من پیاوانێک دەنێرم کە ئارەزووی مردن دەکەن بە چەشنی تۆ کە ئارەزووی ژیان دەکەن.

سەرۆک ھۆزەکان و جەنگاوەرەکانیان (ھەر یەکەیان دوو ھەزار کەس) بەشداری خالیدیان کرد لە گەڕانەکەیدا. بەم شێوەیە خالید بە ١٨ ھەزار سەربازەوە چووە ناو ئیمپراتۆرییەتی فارسەوە. فەرماندەی ئیمپراتۆرییەتیی فارسەکە لە ھەڕەشەکانی خالید کوڕی وەلیدی ئاگادار کردەوە و سوپایەکی بۆ ئەو شەڕە چڕکردەوە کە لە ژمارەیەکی زۆر لە یاریدەدەری عەرەبی مەسیحی پێکھاتبوون.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Chapter 19: The Battle of Chains". Archived from the original on 2016-08-18. Retrieved 2015-01-27.
  2. ^ Parvaneh Pourshariati, The Decline and Fall of the Sasanian Empire, 193.
  3. ^ "Khalid bin Al-Waleed: The Sword of Allah". web.archive.org. 2004-12-10. Retrieved 2022-10-18.