ئانۆ دۆمینی یان پاش زایین (بە ئینگلیزی: Anno Domini) لە ھەندێک کاتدا کورتدەکرێتەوە بۆ (AD یان A.D)، و پێش زایین (بە ئینگلیزی: Before Christ) کورتدەکرێتەوە بۆ (BC یان B.C)، دیاریکەرێکە بۆ وەسفکردنی ڕۆژژمێری جولیانی و زایینی، دەستپێکی ساڵی لەدایکبوونی مەسیح، BCیش بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ساڵەکانی پێش لەدایکبوونی مەسیح. لە زمانی کوردیدا، بۆ وەسفکردنی پاش زایین، ز. بەکاردێت، و ساڵانی پێشوو کە مەسیح لەدایک نەبووە پ.ز بەکاردێت. و ساڵی سفر بوونی نییە، واتا دوای ساڵی ١پ.ز، یەکسەر ساڵی ١ز. دێت.

ئانۆ دۆمینی
بەرامبەرپێش زایین

ڕۆژژمێری گریگۆری، زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان.

چەمکی ئانۆ دۆمینی لاتینییە و بە وەرگێڕانی وشەیی واتا «لە ساڵی خودا».و ھەندێک جار بە «Anno DominiNostri Iesu» دەنووسرێت، واتا «لە ساڵی خودامان یەشوای ناسری»

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «بعد الميلاد»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٤ی ٨ی ٢٠٢٣.