جەنگی جیھانیی سێیەم
جەنگی جیھانیی سێیەم یان سێیەمین جەنگی جیھانی ئاماژەیە بە ململانێیەکی جیھانی گریمانەکراو، لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی جیھانیی دووەمەوە ناونراوە. ئەم زاراوەیە ھەر لە ساڵی ١٩٤١ەوە بەکارھاتووە. ھەندێک بە شێوەیەکی سنووردار یان بچووکتر وەک شەڕی سارد یان شەڕی تیرۆر ئەم ناوە بەکار دەھێنن. لە بەرامبەردا ھەندێکی تر وا گریمانە دەکەن کە ململانێیەکی لەو شێوەیە ھەم لە ڕووی پانتایییەوە و ھەم لە ڕووی کاریگەرییە وێرانکەرەکانەوە شەڕە جیھانییەکانی پێشوو تێدەپەڕێنێت.[١]
بەھۆی پەرەپێدانی چەکی ناوکی لە پڕۆژەی مانھاتن، کە لە وێرانکارییەکانی ھێرۆشیما و ناگازاکی لە نزیک کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم بەکارھێنران، و دواتر بەدەستھێنان و جێگیرکردنیان لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە، مەترسی ئەگەری بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی دەبێتە ھۆی دروستبوونی لەناوبردنی بەکۆمەڵ و بەربڵاوی شارستانیەتی و ژیانی زەوی. یەکێکی دیکە لە نیگەرانییە سەرەکییەکان ئەوەیە کە شەڕی بیۆلۆژیک دەتوانێت ببێتە ھۆی قوربانیدانی گەورەی گەلانی جیھان؛ دەکرێ بە ئەنقەست یان بەبێ ئاگاداری ڕووبدات.
پێش دەستپێکردنی جەنگی جیھانی دووەم لە ساڵی ١٩٣٩، لە جەنگی جیھانی یەکەم (١٩١٤–١٩١٨) باوەڕ وابوو کە «جەنگی کۆتاییھێنانە بە ھەموو جەنگەکان». لەلایەن خەڵکەوە پێیان وابوو کە جارێکی دیکە ناتوانرێت ململانێیەکی جیھانی بەو قەبارە گەورەیە ڕووبدات. لە ماوەی نێوان جەنگەکاندا، جەنگی جیھانی یەکەم بە شێوەیەکی گشتی بە سادەیی بە «جەنگی گەورە» ناودەبرا. سەرھەڵدانی جەنگی جیھانی دووەم ئەو باوەڕەی پووچەڵکردەوە.[٢]
پلانە سەربازییەکان
دەستکاریستراتیژیستە سەربازییەکان، یاری و کایە جەنگییەکانیان بەکارھێناوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ سیناریۆی جەنگی جۆراوجۆر و دیاریکردنی گونجاوترین ستراتیژییەکان. بەھەمان شێوە یارییە جەنگییەکان بۆ جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی جیھانیی دووەم بەکاردەھێنران.[٣]
بەکارھێنانی درێژخایەنی ئەم زاراوەیە
دەستکاریجەنگی سارد
دەستکاریلەگەڵ پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی سۆڤیەت و ئەمریکا لە دوای جەنگی جیھانیی دووەم، ترسی ئەوەی کە گرژییەکان بەرەو جەنگی جیھانی گەورەتر ببرێت، ھەمیشە لە ئارادا بوو. ڕاپرسییەکی گالۆپ لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٠دا دەریدەخات کە زیاتر لە نیوەی ئەمریکییەکان بیریان لە جەنگی جیھانیی سێیەم کردووەتەوە لەوکاتەدا.
شەڕی تیرۆر
دەستکاری«شەڕی تیرۆر» کە بە ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول دەستی پێکرد، لەلایەن ھەندێکەوە بانگەشەی ئەوە کراوە کە جەنگی جیھانی سێیەمە.[٤]
شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی
دەستکاریلە ١ی شوباتی ٢٠١٥، ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕای گەیاند، شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی بە شێوەیەکی کاریگەر «جەنگی جیھانیی سێیەمە». بەھۆی ئامانجەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ خەلافەتێکی جیھانی، و سەرکەوتنەکانی لە بڵاوکردنەوەی ململانێکان بۆ وڵاتانی دەرەوەی ناوچەی شام. لە وەڵامی ھێرشەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ی پاریس، پاشای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم ڕای گەیاند «ئێمە ڕووبەڕووی جەنگی جیھانی سێیەم دەبینەوە [لە چوارچێوەی ئیسلامدا]».[٥]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ The New Quotable Einstein. Alice Calaprice (2005), p. 173.
- ^ Safire، William (2008). Safire's Political Dictionary. Oxford University Press US. pp. 792–3. ISBN 978-0-19-534334-2. لە 9 July 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-08-24 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Caffrey، Matthew B. (2019). On wargaming: how wargames have shaped history and how they may shape the future. Naval War College. Press, Naval War College. Center for Naval Warfare Studies. Newport, Rhode Island. ISBN 978-1-935352-65-5. OCLC 1083699795. لە 3 May 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 30 April 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - ^ Micallef، Joseph V. (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Are We Already Fighting World War III?». Military.com. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Jordan's King Abdullah: We are facing a Third World War». The Jerusalem Post. 17 November 2015. لە ڕەسەنەکە لە 14 February 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 17 February 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی ئەمریکای باکوور
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەنگی جیھانیی سێیەم تێدایە. |