جەنگی ئەجنەدەین (بە عەرەبی: معركة أجنادين‎) لە تەممووز یان ئابی ٦٣٤ جومادەلئوولا ١٣ی ساڵی کۆچی لە شوێنێکی نزیک بێیت گۆڤرین لە ئیسرائیلی ئێستا ڕوویدا، یەکەم شەڕی گەورە بوو لەنێوان ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی ڕۆمانی و سوپای خەلافەتی. ئەنجامی شەڕەکە سەرکەوتنێکی گەورەی موسڵمان بوو. وردەکارییەکانی ئەم شەڕە بە زۆری لە سەرچاوە موسوڵمانەکانەوە ناسراون، وەک مێژوونووسی سەدەی نۆیەم ئەلواقیدی.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://referenceworks.brillonline.com/entries/encyclopaedia-of-islam-3/ajna-dayn-COM_24816
  2. ^ Donner, Fred M. (2014-07-14). The Early Islamic Conquests (بە ئینگلیزی). Princeton University Press. ISBN 978-1-4008-4787-7.