جەستینا موکۆکۆ

چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ

جەستینا موکۆکۆ چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی زیمبابۆیە،[١] ھەروەھا بەڕێوبەری پڕۆژەی ئاشتیی زیمبابۆیە. ئەو ڕۆژنامەنووسە لە دەزگای میدیایی زیمبابوی. لە ئازاری ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

جەستینا موکۆکۆ
لەدایکبوونسەدەی ۲۰
زیمبابوی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەڕۆژنامەوان، بەرگریکەری مافی مرۆڤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبMovement for Democratic Change – Tsvangirai لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان

ڕفاندن و گرتن دەستکاری

لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨، جەستینا موکۆکۆ لەشەوێکدا لە باکووری ھەراری دەڕفێندرێت.[٣] دومیسانی مولەیا لە بزنس دەی ھەواڵی ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو دەستگیرکراوە بەھۆی گومانلێکردنی وەک سیخوڕی وڵاتان.[٤] دوا بەدوای ئەم ڕووداوانە، جەستینا بۆ ڕۆژناممەی ئیندپێندێنت ڕایگەیاند، کە لەکاتی گرتنی لێپرسینەوەی لێکراوە لەبارە کارە ڕێکخراوەییەکانی و پڕۆژەی ئاشتی، ھەروەھا تۆمەتباریان کردووە بە کۆکردنەوەی لاوان و دواتر مەشقپێدانەوەی چەکداری و بردنیان بۆ کۆمەڵەی گۆڕانی دیموکرات، کە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنن. ھەروەھا باسی ئەوەشی کرد کە توندووتیژی جەستەیی بەرامبەرکراوە، ئەوکاتەشی کە بردوویانە بۆ دادگا ئەوا ئاسەواری لێدانیان لەسەر جەستەی ئەو سڕیبوویەوە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Interviews : Jestina Mukoko ٢٦ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی فریدەم کۆلێکشن، چاوپێکەوتنەکە لە ئایاری ٢٠١٢ کراوە.
  2. ^ Nehanda Radio website, "Jestina Mukoko meets Michelle Obama", 12 March 2010, accessed 19 January 2011
  3. ^ "Zimbabwe activist abducted by 12 gunmen." CNN. 3 December 2008.
  4. ^ Muleya, Dumisani. "Watershed for Mugabe as soldiers rampage", Business Day, 4 December 2008.
  5. ^ Daniel Howden, "Jestina Mukoko: 'Mugabe's henchmen came for me before dawn'" ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., The Independent, 17 January 2009, accessed 19 January 2011.