فیلیس لی ئزلی ناسراو بە جێنیفەر جۆنز (٢ی ئازاری ١٩١٩[١] - ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩[٢]) خانمەئەکتەرێکی ئەمریکی بوو، ھەروەھا کاری لەسەر گرنگیدان بە ساخیی دەروون دەرکرد. لە ماوەی پێنج دەیە لە کارەکانی، جێنیفەر پێنج جار پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار، لە نێویاندا جارێک بووە براوەی خەڵاتەکە. ئەو یەکێکە لە گەنجترین وەرگرانی خەڵاتی ئۆسکار، کاتێک کە خەڵاتەکەی پێدرا ئەوا تەمەنی ٢٥ ساڵان بوو.

جێنیفەر جۆنز
Jennifer Jones still, 'Song of Bernadette'.jpg
لەدایکبوون٢ی ئازاری ١٩١٩
Tulsa، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-12-١٧) (٩٠  ساڵ ژیاوە)
Malibu, California، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونPhylis Lee Isley
ھۆی مەرگنەخۆشی
شوێنی ناشتنForest Lawn Memorial Park
ھاوسەرNorton Simon، David O. Selznick، Robert Walker
منداڵRobert Walker, Jr.
پیشەئەکتەری فیلم، ئەکتەر، نمایشکار
دەستپێکی چالاکی١٩٣٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤
ئەندامی حیزبیCalifornia Republican Party
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر

جێنیفەر بەر لەوەی بێتە ناو بواری نواندنەوە ئەوا خەریکی کاری نمایشکردنی جلووبەرگ (مۆدێل) بوو، دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ بۆیەکەمینجار لە فیلمی (New Frontier) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٤٣ دوای ڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە فیلمی گۆرانییەکەی بێرنادیتی (The Song of Bernadette)، خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر،[٣] ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆبیشی بەدەست ھێنا. لە دەیەی چلەکان بەشداریی لە چەند فیلمێک کرد، کە پەسن و ستایشی باشی ڕەخنەگرانەی وەرگرت، لە نێویاندا لە سێ فیلمدا پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، ئەمەش لە فیلمەکانی Since You Went Away (١٩٤٤)، Love Letters (١٩٤٥)، ھەروەھا Duel in the Sun (١٩٤٦) بوو.[٤]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Green 2011, p. ٧.
  2. ^ Harmetz, Aljean (December 17, 2009). "Jennifer Jones, Postwar Actress, Dies at 90". The New York Times. Archived from the original on October 19, 2018.
  3. ^ Staff, Reuters (2009-12-17). "Oscar-winning actress Jennifer Jones dies at 90". Reuters. Retrieved 2021-02-18.
  4. ^ "Gallery: Happy birthday to the late Tulsa-born Oscar winner Jennifer Jones". Tulsa World. Retrieved 2021-02-18.