جۆن دی ڕۆکفیلەر جونیۆر
جۆن دەیڤیسۆن ڕۆکفێلەر جونیۆر (بە ئینگلیزی: John Davison Rockefeller Jr، ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٧٤–١١ی ئایاری ١٩٦٠) کەسێکی دارایی و خێرخوازێکی ئەمریکی بووە. ڕۆکفێلەر پێنجەمین منداڵ و تاکە کوڕی جۆن دی ڕۆکفێلەر ھاودامەزرێنەری کۆمپانیای ستاندارد ئۆیل بوو. ئەو بەشداربووە لە پەرەپێدانی کۆمەڵگەی ئۆفیسەکانی میدتاون مانھاتن کە بە سەنتەری ڕۆکفێلەر ناسراوە، ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە گەورەترین خاوەن خانووبەرە لە شارەکەدا. لە کۆتایی ژیانیدا بەھۆی خێرخوازییەکەیەوە بەناوبانگ بوو، زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بەخشی بە چەندین کاری جیاواز، لەنێویاندا دامەزراوە پەروەردەیییەکان. لەنێو پڕۆژەکانیدا ئاوەدانکردنەوەی کۆڵۆنیال ویلیامزبێرگ لە ڤێرجینیا بوو. ئەو بە شێوەیەکی بەرفراوان تاوانبار کرا کە گوایە کۆمەڵکوژی لودلۆ و تاوانەکانی دیکەی لە کاتی جەنگی کۆلفیڵدی کۆلۆرادۆدای ڕێکخستووە.[١][٢] ڕۆکفێلەر باوکی شەش منداڵ بووە: دەبی، جۆن سێیەم، نێڵسۆن، لۆرانس، وینترۆپ و دەیڤد.
جۆن دی ڕۆکفیلەر جونیۆر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: John D. Rockefeller Jr. | |
لەدایکبوون | ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٧٤ کلیڤلاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١١ی ئایاری ١٩٦٠ Tucson, Arizona، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٦ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | John Davison Rockefeller Jr. |
ھۆی مەرگ | سیەسۆ |
شوێنی ناشتن | Rockefeller Family Cemetery |
باوک | John D. Rockefeller |
دایک | Laura Spelman Rockefeller |
خوشک و برا | Edith Rockefeller McCormick، Elizabeth Rockefeller Strong، Alta Rockefeller Prentice |
ھاوسەر | Abigail Greene Aldrich، Martha Baird |
خێزان | Rockefeller family |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | art collector، financier، banker، چاکەکار |
بواری کار | پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پەروەردە | Brown University، Browning School |
دانیشتووی | نیوویۆرک |
شاکارەکان | Dunbar Apartments |
ئەندامی | ئەنجومەنی پادشایی، Phi Beta Kappa Society، American Philosophical Society، ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسا |
خەڵاتەکان | Audubon Medal، NAS Public Welfare Medal |
Generational suffix | L252247-F2 |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Simmons، R. Laurie (May 2008). National Historic Landmark Nomination: Ludlow Tent Colony (PDF). National Park Service. pp. 41, 45.
- ^ «Ludlow Massacre». University of Denver.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆن دی ڕۆکفیلەر جونیۆر تێدایە. |