جۆزفین ئۆبیاجولو ئۆدوماکین (لە دایکبووی ١٩٦٦) چالاکوانی مافەکانی ژنانی نێجیرییە. سەرۆکی ڕێکخراوی گۆڕانکارییە بنچینەییەکانی ژنان و کەمپەینی دیموکراسییە. لە ساڵی ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١][٢]

جۆزفین ئۆبیاجولو ئۆدوماکین

جۆزفین ئۆبیاجولو ئۆدوماکین لە ساڵی ٢٠١٣
لەدایکبوون (١٩٦٦-٠٧-٠٤) ٤ی تەممووزی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
زاریا، کادونا، نێجیریا
نەتەوەنێجیری
پیشەچالاکوانی مافەکانی ژنان
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ژیان دەستکاری

جۆزفین لە ٤ی تەممووزی ١٩٦٦ لە زاریا، کادونا لە نیجیریا لەدایکبوو، لە خێزانێکی ڕۆمان کاتۆلیک.[٣] جۆزڤین ھاوسەرگیری لەگەڵ. ینکا ئۆدوماکین کردووە.

خوێندن دەستکاری

لە ساڵی ١٩٨٧، جۆزفین بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی ئینگلیزی بەدەستھێنا. دوابەدوای ئەوەش ماستەری لە ڕاوێژکاری و دواتریش دکتۆرای لە مێژووی و سیاسەتی خوێندن لە زانکۆی ئلۆرین بەدەستھێناوە.

چالاکی و گیران دەستکاری

خۆزفین چەندجارێک دەستگیرکراوە بەبۆنەی چالاکییەکانیەوە، لەکاتی حوکمڕانی ئیبراھیم بابانگیدا بۆ ١٧ جار گیراوە.[٤] ئەو لە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی ژنان کاری کردووە، لەناو ئەم کەیسانەش کووشتنی ژنان بەشێوەی نایاسایی یانیش کووشتنی مێردەکانیان لەلایەن پۆلیسەوە، ھەروەھا پشتگوێخستنی منداڵەکانیان لەلایەن قوتابخانەکان و بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەکان.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "2013 International Women of Courage Award Winners". U.S. Department of State. Retrieved 9 February 2014.
  2. ^ International Women of Courage Awards Ceremony، ماڵپەڕی زیمبۆ، ئازاری ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ Dapo Akinrefon; Charles Kumolo (April 13, 2013). "17 times in detention, Joe Okei-Odumakin opens up: I met my husband in prison". Vanguard. Retrieved 9 February 2014.
  4. ^ Dapo Akinrefon & Charles Kumolu. "17 times in detention, Joe Okei-Odumakin opens up: I met my husband in prison". Vanguard. Retrieved 16 July 2016.
  5. ^ Woman of Courage Award, 11 March 2013, Retrieved 3 February 2016