جۆرج واشینگتن
جۆرج واشێنگتن (لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ - کۆچی دوایی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٧٩٩)>. super leader... George Washington سەرکردەی مەزن.. جۆرج واشنتۆن له 11-2-1732 له‌پارێزگای وێستمۆرلاند له‌ویلایه‌تی ڤیرجینیا له‌دایكبووه. له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا باوكی كۆچیدوایی كردووه. زۆر حه‌زی له‌گه‌ڕان بۆ ئه‌شكه‌وت كردووه. له‌ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مارسا داندریج كوریتز كردووه كه ئافرەتێکی27 ساڵان بووه. ماوه‌یه‌ك وه‌ك روپێو (مه‌ساح)ی زه‌وی كاریكردووه. ته‌نها سه‌رۆكه كه به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژێردراوه. كاتێك بووه به‌سه‌رۆك ته‌مه‌نی 57 ساڵ بووه. یه‌كێكه له‌و دوو سه‌رۆكه‌ی كه ئیمزایان له‌سه‌ر ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئه‌وی تریان جه‌یمس مادیسۆنه.مارسا واشنتۆنی هاوسه‌ری، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی نه‌بووه چونكه له‌و كاته‌دا نه‌یتوانیوه بچێته نیۆرك. موچه‌ی ساڵانه‌ی وه‌ك سه‌رۆك 25 هه‌زار دۆلار بووه به‌ڵام ئاماده نه‌بووه وه‌ری بگرێت. یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه مافی ڤیتۆی له‌دژی پڕۆژه‌یاسایه‌كی كۆنگرێس به‌كارهێناوه. جێگری سه‌رۆك جۆرج واشنتۆن ...جۆن ئاده‌مز بووه (1789-1797). واشنتۆن له‌كاتێكدا سه‌رۆك بووه، سه‌ردانی هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی كردووه. یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه كه سه‌ر به هیچ حزبێكی سیاسی نه‌بووه. یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌دوو شاردا كردووه: نیویۆرك و فیلادێلفیا. وتاری یه‌كه‌م ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی 90 چركه بووه‌و له 183 وشه پێكهاتووه. وتاری دووه‌م ده‌ستبه‌كاربوونی ته‌نها 135 وشه بووه. ئه‌وه‌ش كورتترین وتاری ده‌ستبه‌كاربوونه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكه‌وه پێشكه‌شكرا بێت. جۆرج واشنتۆن یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه له‌كۆشكی سپی‌دا نه‌ژیاوه. ئه‌وكاته‌ی ئه‌و سه‌رۆك بووه پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان فیلادێلفیاو نیۆرك بووه. یارمه‌تی هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی تری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پایته‌ختی نوێ و روپێوی بۆ زه‌وییه‌كه كردووه. واشنتۆن یه‌كێكه له‌و حه‌وت سه‌رۆكه‌ی له ڤیرجینیا له‌دایكبوون. له‌كاتێكدا واشنتۆن سه‌رۆك بوو، سێ ویلایه‌تی تر خراوه‌ته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وانیش ڤێرمۆنت (1791) و كێنته‌كی (1792) و تێنیسی (1796)ن.به یه‌كێك له‌مه‌زنترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت. سەرکردەیەکی مەند و ئەزموندار بوە..بەدامەزرێنەری ئەمریکای مەدەنی دادانرێت.یه‌كێك بووه له‌پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. چه‌ندین شت به‌ناوییه‌وه ناونراون له‌وانه: یه‌ك ویلایه‌ت، حه‌وت شاخ، 10 ده‌ریاچه، 33 كاونتی (پارێزگا)، نۆ كۆلێژ، 121 شارۆچكه‌و گوند. وتاری ماڵئاوایی له‌ده‌سه‌ڵات له 1796 له‌ڕۆژنامه‌دا بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌ی زاره‌كی پێشكه‌شی نه‌كرد. كاتێك كۆچیدواییكرد، كۆنگرێس رایگه‌یاند: "یه‌كه‌م بووه له‌شه‌ڕدا، یه‌كه‌م بووه له‌ئاشتیدا، یه‌كه‌م بووه له‌دڵی هه‌موو رۆڵه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یدا".یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه وێنه‌ی له‌سه‌ر پولی پۆسته دانراوه كه ئه‌ویش پولی 10 سه‌نتییه‌و له‌ساڵی 1847دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆلار دانراوه. كه‌مێك پاش سه‌عات 10ی شه‌وی 14-12-1799، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه كه توشی گه‌رووی بوو، له ڤیرجینیاو له‌ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچیدوایی كردووه. یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه كه له 1700كاندا كۆچیدوایی كردووه. ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی: 1-7-1789 تا 4-3-1797 (6ساڵ و 4 مانگ و 6 رۆژ). هۆكاری جێهێشتنی سه‌رۆكایه‌تی: خۆی كاندید نه‌كرده‌وه. دا‌واشیان لێ کردوە خۆی بکات بەپاشا..ڕەتیکردوەتەوە..
جۆرج واشینگتن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: George Washington | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ Westmoreland County، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٧٩٩ Mount Vernon، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
بەشێکە لە | باوکە دامەزرێنەرانی ویلایەتە یەکگرتوەکان |
ھۆی مەرگ | epiglottitis |
Date of burial or cremation | ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٧٩٩ |
شوێنی ناشتن | Mount Vernon، Washington's Tomb |
باوک | Augustine Washington |
دایک | Mary Ball Washington |
ھاوسەر | Martha Washington |
خزمەکان | Martha Parke Custis، John Parke Custis، George Washington Parke Custis |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پۆستەکان | سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، Commanding General of the United States Army، Commanding General of the United States Army، سەرۆک کۆمار، President-elect of the United States |
ناسناو | American Fabius |
ئەندامی | ماسۆنی، American Philosophical Society، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Société d'agriculture de Paris، Society of the Cincinnati |
خاوەنی | Blueskin، Hamilton، William Lee، Mount Vernon |
پەروەردە | بێ نرخ |
دانیشتووی | Philadelphia، Westmoreland County، نیویۆرک، Mount Vernon |
دەستپێکی چالاکی | ١٧٥٢ |
ئەندامی حیزبی سیاسی | independent politician |
Candidacy in election | 1792 United States presidential election، 1788–89 United States presidential election |
Social classification | planter، slave holder |
ئایین | Episcopal Church |
Medical condition | دوومه‌ڵ، Edentulism |
Military rank | major general، lieutenant general، General of the Armies of the United States |
Military branch | Continental Army، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ئەرشیڤەکان لە | Louis Round Wilson Library |
خەڵاتەکان | Thanks of Congress، Congressional Gold Medal، Fellow of the American Academy of Arts and Sciences |
وەسفی نیشان | coat of arms of George Washington |
Mount | Blueskin، Nelson |
حاڵەتی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Personal pronoun | L485 |
پەراوێزەکاندەستکاری
سەرچاوەدەستکاری
- زانیارینامەی جۆرج واشینگتن لەماڵپەڕی کۆشکی سپی
سایتی:خەندان