پێککەوتوویی (ئەندازە)
(لە جووتبوون (ئەندازە)ەوە ڕەوانە کراوە)
لە ئەندازەدا دوو شێوەی ھەمان پێکھاتە و ھەمان پێوانەیان ھەیە، پێیان دەڵێن دوو شێوەی پێککەوتوو یان دوو شێوەی جووت.[١] ھەموو شێوە پێککەوتووەکان لە یەک دەچن بەڵام دەشێ دوو یان چەند شێوەی لێکچوو پێککەوتوو بن یان پێککەوتوو نەبن. بە ھێماکانی بیرکاری پێککەوتوویی دوو سێگۆشە وەکوو سێگۆشەی ABC و DEF بەم شێوە دەردەبڕن.
بارەکانی پێککەوتوویی سێگۆشەکان
دەستکاری- پێککەوتوویی بە سێ لا (لا لا لا): ئەگەر سێ لای سێگۆشەیەک، جووت بن لەگەڵ سێ لای سێگۆشەیەکی تر، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
- پێککەوتوویی بە لا-گۆشە-لا (لا گ لا): ئەگەر دوو لا و گۆشەیەکی نێوانیان لە سێگۆشەیەکدا جووت بن لەگەڵ دوو لا و گۆشەیەکی نێوانیان لە سێگۆشەیەکی تردا، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
- پێککەوتوویی بە گۆشە-لا-گۆشە (گ لا گ): ئەگەر دوو گۆشە و لایەکی نێونیان لە سێگۆشەیەک جووت بن لەگەڵ دوو گۆشە و لایەکی نێوانیان لە سێگۆشەیەکی تردا، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
لە سێگۆشەی وەستاودا سەرەڕای ئەم سێ شێوە لەم دوو حاڵەتەدا دوو سێگۆشەی وەستاو جووت دەبن:
- پێککەوتوویی بە ژێ و لایەک (ژ لا): ئەگەر ژێ و لایەک لە سێگۆشەیەکی وەستاو جووت بن لەگەڵ ژێ و لایەک لە سێگۆشەیەکی وەستاوی تر، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
- پێککەوتوویی بە ژێ و گۆشەیەکی تیژ (ژ گ): ئەگەر ژێ و گۆشەیەکی تیژ لە سێگۆشەیەکی وەستاو جووت بن لەگەڵ ژێ و گۆشەیەکی تیژ لە سێگۆشەیەکی وەستاوی تردا، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Congruence (geometry)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١.
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێککەوتوویی (ئەندازە) تێدایە. |