جاوان (بە ئینگلیزی: Jaawan) فیلمێکی ھیندییە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەرھەم ھێنراوە و لە دەرھێنانی ئاتلی. لەم فیلمەدا ئەکتەرانی وەک شارۆخ خان و نایانتارا و ڤیجای سێتوپاتی و دیپیکا پادوکۆن و پریامانی و سانیا مالھۆترا و سونیل گرۆڤەر و ڕیدی دۆگرا و ئیجاز خان و ئۆمکار داس مانیکپوری و سانجای دات ڕۆڵیان بینیووە.

جاوان
دەرھێنەرئاتلی
بەرھەمھێنەرگاوری خان
چەشنی فیلمسەرکێشی
ئەکشن
ڕێکەوتی دەرچوون٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ماوەی فیلم١٦٩ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانھیندی

سەرەتا وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمی جاوان بۆ ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دیاریکرابوو، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی کارەکانی پۆست پرۆدەکشن دواخرا.[١] ئەم فیلمە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ھەمان کاتی ئاھەنگی جانماشتامی بە شێوەی ستاندارد و ئایماکس و فۆڕ دی ئێکس و فۆرماتە تایبەتەکانی تر بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی کرا و ستایشی ئەکتەرەکان و سیناریۆ و ئەکشن و مۆسیقای لێکرا.[٢] جاوان چەندین ڕیکۆردی بۆکس ئۆفیس بۆ فیلمێکی زمانی ھیندی تۆمارکرد، کە ژمارەی پێوانەیی لە فیلمی پاتان (٢٠٢٣) تێپەڕاند. داھاتی فیلمەکە زیاتر لە ١٬١٤٩ کرۆر (١٤٨ ملیۆن دۆلار) بووە، بەمەش بووە زۆرترین داھاتی فیلمی ھیندی لە ساڵی ٢٠٢٣، دووەم زۆرترین داھاتی فیلمی زمانی ھیندی و پێنجەم فیلمی ھیندییە کە زۆرترین داھاتی بەدەستھێناوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Jawan release pushed to September, Shah Rukh Khan says 'takes time and patience to make something worthy'". Hindustan Times. 6 May 2023. Archived from the original on 6 May 2023. Retrieved 6 May 2023.
  2. ^ "Jawan: Deepika Padukone reacts after Rakul Preet Singh calls her cameo in Shah Rukh Khan starrer 'impactful'". Pinkvilla. 8 September 2023. Archived from the original on 9 September 2023. Retrieved 12 September 2023. The film is earning critical acclaim for its stellar performances, gripping dialogues, mass appeal, and powerful musical score. ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Tartaglione, Nancy (25 September 2023). "'The Nun II' Tops $200M Global, 'Jawan' Now Biggest Bollywood Movie Ever In India – International Box Office". Deadline Hollywood. Archived from the original on 25 September 2023. Retrieved 25 September 2023. Jawan became the highest-grossing Bollywood movie ever in India

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری