جانێت جاگان
جانێت ڕۆسەنبێرگ جاگان (Janet Jagan؛ کە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠ - مردووی ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩) ژنە کەسایەتی سیاسیی گویاناییە، ئەو لە ماوەی ١٧ی ئازاری ١٩٩٧ بۆ ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧، بوو بەشەشەمین سەرۆک وەزیرانی گویانا، هەروەها لە ماوەی ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧ تاکوو ١١ی ئابی ١٩٩٩ بووە شەشەمین سەرۆکی گینیا. ئەو یەکەمین ژنە لە وڵاتەکەی کە هەریەکێک لەم پۆستانەی وەرگرتبێت. ئەو ژنی شێدی جاگان بوو، ناوبراو چوارەمین سەرۆکی گینیا بوو. جانێت بەرزترین مێدالیای ڕێزلێنانی لە وڵاتەکەی پێدراوە (Order of Excellence)، ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو. لە ساڵی ١٩٩٨، لەلایەن ڕێکخراوی یوونێسکۆ مێدالیای زێڕینی مەهاتما غاندی پێدرا لەپای کارەکانی بۆ چەسپاندنی مافەکانی ژنان.[١][٢]
جانێت جاگان | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Janet Jagan | |
لەدایکبوون | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠ شیکاگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩ Georgetown, Guyana، گویانا | (٨٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Janet Rosalie Rosenberg |
ھۆی مەرگ | نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن |
شوێنی ناشتن | Georgetown |
ھاوسەر | Cheddi Jagan |
پیشە | نووسەر، children's writer، سیاسەتوان، nurse |
پۆستەکان | First Lady of Guyana، President of Guyana، Prime Minister of Guyana |
پەروەردە | Wayne State University، University of Detroit Mercy، زانکۆی میشیگەن |
ئەندامی حیزبی | People's Progressive Party |
سەرەتای ژیان
دەستکاریجانێت لە دایک و باوکێکی جوولەکە لە ساڵی ١٩٢٠ لە شیکاگۆ لە دایکبوو.[٣][٤] داپیرە و باپیرەشی کە ئەوانیش جوو بوون پێشتر لە ڕۆمانیا و هەنگاریاوە کۆچیان کردبوو بۆ ئەمریکا.[٥] جانێت لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٢، کاتێک تەمەنی ٢٢ ساڵان بوو ئەوا وەک خوێندکارێکی پەرستیار لە ننەخۆشخانەی کەنتری کووک کاری دەکرد، لەوێ چێدی جاگان بیننی کە خوێندکاری بەشی ددان سازی بوو لە زانکۆی ننۆرتوێست، ئەوان بەیەکەوە هاوسەرگیرییان کرد. دواتر لە ٥ی ئابی ١٩٤٥ ئەوان بەیەکەوە چوونە گینا، لەوێ هاوسەرەکەی کلینیکی پزیشکییەکەی دامەزراند.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Hinds, David. "Janet Jagan and the Politics of Ethnicity in Guyana" in Cynthia Barrow-Giles, ed. Women in Caribbean Politics Kingston, Miami: Ian Randle, 2011. ISBN 978-976-637-083-1
- ^ Skard, Torild. "Janet Jagan", Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, 2014. ISBN 978-1-44731-578-0
- ^ Profile of Janet Jagan 2008-03-25 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., jagan.org.
- ^ Rohter, Larry. "A Guyana Favorite: U.S.-Born Grandmother", The New York Times, 14 December 1997.
- ^ «The Jewish Roots of Former President of Guyana Janet Rosenberg Jagan». Guyanaca.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Romero، Simon (March 30, 2009). «Janet Jagan, Chicago Native Who Led Guyana, Dies at 88». The New York Times.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی زانستی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جانێت جاگان تێدایە. |