تیۆریی فۆرمەکان
تیۆریی فۆرمەکان یا تیۆریی ئیدیاکان ئەو تیۆرییە یا ئەو جیھانبینییە فەلسەفییەی ئەفلاتوونە کە دەڵێ جیھانی فیزیکی لە چاو جیھانی ئیدیاگەلی ھەمیشەیی و بنچینەیی و نەگۆڕدا، کەمتر ڕاستەقینە و واقیعییە. بە پێی ئەم تیۆرییە، ئیدیاکان یا فۆرمەکان زاتی ناماددیی شتەکانن. یانی، ھەموو شتە ماددییەکانی جیھانی ئێمە کۆپی و دەمەلاسکەی ئەوانەن. ئەفلاتوون تەنیا لە زمانی کەسایەتییەکانی ناو دیالۆگەکانیەوە (پێش ھەموو کەس لە زمانی سوقراتەوە) باسی ئیدیا و فۆرم دەکا. قسەکانی وانیش ئەوە دەخاتە مێشکەوە کە تەنیا شتانی ھێژای توێژینەوە کە دەتوانن ناسیاری و زاناییمان بۆ بەرھەم بێنن ھەر ئەم ئیدیا و فۆرمانەن.[١]
تیۆریی فۆرمەکان بە چارەسەرێکی کلاسیکی پرسی تێکڕایییەکان ڕەچاو دەکرێ.[٢]
فۆرم
دەستکاریفەیلەسووفە پێشسوقراتییەکان، لە تالیسەوە بەم لا، کە سەرنجی جیھانیان دا، زوو بۆیان دەرکەوت ھەموو شت دەگۆڕدرێ (لانی کەم لە ڕواڵەتدا وا دیارە). بۆیە، دەستیان کرد بە لەخۆپرسین کە ئەو شتەی دەگۆڕدرێ «لە واقیعدا» چییە؟ بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە تێگەیشتەی جەوھەریان داھێنا، واتە ئەو شتەی بەڕاستی ھەیە و دەبیندرێ و لە بنی گۆڕانکارییەکاندا جێی گرتووە. ئەمە دۆخ و پێگەی شێوە و ڕواڵەتی شتەکانی کرد بە بابەتی باس و لێوردبوونەوەی زیاتر. ئێستە پرسیار ئەمە بوو بەڕاستی فۆرم و شێوە چین و چۆناوچۆن بۆ سەر جەوھەر دەبردرێنەوە؟
ھۆی ئەوە کە ئەفلاتوون لە دیالۆگ و لە قسە ئاسایییەکانیدا باسی فۆرم دەکا و دەیەوێ ڕوونی بکاتەوە، ئەوەیە کە لە واقیعدا، ھەر شتێ یان ھەر چۆنایەتییەک فۆرمێکی ھەیە: سەگ، مرۆڤ، کێو، ڕەنگ، بوێری، خۆشەویستی و، باشی. فۆرم پرسیاری «ئەوە چییە؟» وەڵام دەداتەوە (فۆرم ھەمان چییەتییە). ئەفلاتوون ھەنگاوێک بەرەو پێشتر چوو و پرسی «ئەدی فۆرم خۆی چییە؟» ئەو پێی وا بوو شت لە زات و لە واقیعدا فۆرمە و دیاردەکان سێبەر و لاساییی فۆرمن. وێنە و نموونەگەلێکی تیژپەڕ و کەمدەوام لە فۆرمەکەن لە ھەلومەرجگەلی جیاجیادا. بە قەبووڵکردنی ئەوە کە فۆرم شتێکی ھەڵاواردەی تاقانەیە بەڵام دەتوانێ خۆی زۆرتر لە یەک جار لە شتگەلی تایبەتدا بنوێنێتەوە، پرسی تێکڕایییەکانیش - ئەوەی کە چۆن شتێک کە گشتی و تێکڕایییە دەتوانێ چەند شتی تاک و تایبەت بێ - چارەسەر دەبێ.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^
Watt، Stephen (1997). «Introduction: The Theory of Forms (Books 5–9)». Plato: Republic. London: Wordsworth Editions. pp. xiv–xvi. ژپنک ١-٨٥٣٢٦-٤٨٣-٠.
{{cite book}}
: نرخی|ژپنک=
بپشکنە: invalid form (یارمەتی) - ^ Kraut، Richard (2004-03-20). «Plato».
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیۆریی فۆرمەکان تێدایە. |