تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی

تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی تیپێکی مۆسیقیی منداڵانە لە شاری سلێمانی، کە مێژووەکە بۆ نێوان ساڵانی ١٩٧٦–١٩٧٧ دەگەڕێتەوە. کە بە یارمەتیی عوسمان، نامدار و دلێر لە سێ تیپی موزیکای منداڵانی نەورۆز و بێخود و شێخ مەحموود، تیپی مۆسیقای منداڵانی سلێمانییان سەر بە چالاکیی قوتابخانەکان دامەزراند.

ھەر لە سەرەتادا تیپەکە بەشداریی لە فێستیڤاڵەکانی ناوخۆی کوردستان و عێراق دەکرد.

ڕووداوی ١٩٧٨ دەستکاری

بەرەبەیانی ١٧ی نیسانی ١٩٧٨، بە مەبەستی ئامادە بوون لە فێستیڤاڵێک لە ھەولێر لە سلێمانی ڕا بە پێنج پاس وەڕێ کەوتن کە بەداخەوە لە نزیک کەرکووک بارھەڵگرێک لە پاسەکەی تیپی شێخ مەحموود دەدا و کارزان و فەرمان و ڕێبوار و ئازاد گیان دەسپێرن. کارزان کەمان و فەرمانی برای ئۆکۆردیۆنی دەژەنی، ڕێبوار بانگۆز ژەن و ئازادیش کۆرس بوو. ئەم ڕووداوە بۆ کورد و ھونەریی کوردی کارەساتێک بوو، ھەرچەند ھیچکات نەسەلمێندار بەڵام دەنگۆی ئەوە ھەیە کە پیلانێک لە پشت ئەو پێکدادانە ھەبووبێت. دواتر تەرمەکانیان گەڕێندرایەوە شاری سلێمانی و خەڵکی بە گوڵە نەرگزەوە ماتەمینیان بۆ نواندن.[١]

ئەندامەکان دەستکاری

بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە

  1. کارزان عومەر ساڵح
  2. فەرمان عومەر ساڵح
  3. ئازاد عومەر قادر
  4. ڕێبوار محەممەد عیسا
  5. زانا مەحموود ھەژار
  6. ئاکۆ عومەر سۆران
  7. ئامانج عومەر سۆران
  8. جوانڕۆ عومەر
  9. ئاکۆ محەممەد ئەمین
  10. ئاری قادر برسی
  11. دڵشاد تەھا
  12. دلێر عەبدوڵڵا
  13. یادگار فوئاد
  14. سەباح قادر
  15. سەباح قەبدولکەریم
  16. بەختیار حەمەکەریم
  17. تەھا یاسین
  18. ئاراس فەرەیدوون دارتاش
  19. سۆران جەلال عەزیز
  20. کاوان عومەر عەزیز
  21. جەزا عەبدولکەریم
  22. بەختیار ئیبراھیم
  23. ئازاد نووری
  24. مەریوان عوسمان
  25. حەسەن سەعید
  26. محەممەد ئەحمەد
  27. خالید ھەورامی
  28. ئاکۆ ئەمین عەزیز
  29. بەھادین ساڵح
  30. ئاسۆ عومەر
  31. ئیسماعیل ئیبراھیم
  32. دیاری فوئاد

بەرھەمەکان دەستکاری

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی

  1. چەند شیرینە لام
  2. ئەی دلێران
  3. وا وەتەن
  4. ئەی نیشتمانم
  5. ئەی تۆپەکە
  6. بەرخەکەم
  7. گدی گدی
  8. ھۆ برا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دوای ئێوە شارێک کۆستی کەوت، ماڵپەری کوردستانی نوێ، ١ی ئایاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.