تیمۆسی ڕەی براون (١١ی ئازاری ١٩٦٦[١] – ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠) ھاووڵاتیێکی ئەمریکی بوو کە بە یەکەم کەس دادەنرێت لە نەخۆشی ئایدز چاک بووبێتەوە.[٢][٣] براون لە کۆنفرانسی ڕیترۆڤایرۆس و ھەوکردنە ھەلپەرستەکان لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە «نەخۆشەکەی بەرلین» بانگدەکرێت، بە مەبەستی پاراستنی ناسنامەکەی، کاتێک بۆ یەکەمجار چاکبوونەوەکەی ڕاگەیەندرا. لە ساڵی ٢٠١٠دا بڕیاری دەرکەوتنی دا. وتی: «نەمدەویست تاکە کەس بم کە چاکبووبێتەوە» پاشان وتی «ویستم ئەوەی لە توانامدا بێت بیکەم بۆ ئەوەی [چارەسەرێک] بوونی ھەبێت. یەکەم ھەنگاوم بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەکەم بوو بۆ خەڵک.»[٤][٢][٥]

تیمۆسی ڕەی بڕاون

لەدایکبوون١١ی ئازاری ١٩٦٦
مەرگ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٩-٢٩) (٥٤ ساڵ ژیاوە)
ناسراوە بەیەکەم نەخۆش کە بە تەواوەتی لە ئایدز چاکبووەتەوە

ڕێکارەکە

دەستکاری

تیمۆسی ڕەی براون لە ١١ی ئازاری ١٩٦٦ لە شاری سیاتڵ لە ویلایەتی واشنتۆن لەدایکبووە و لە ناوچەکە لەلایەن دایکی تاقانەیەوە بەناوی شارۆن گەورە بووە کە بۆ دەزگای شێریفی (پۆلیسی) کینگ کاونتی کاری دەکرد.[٦][١] وەک گەنجێکی پێگەیشتوو گەشتێکی بەسەر ئەورووپادا کردووە و لە ساڵی ١٩٩٥ لەکاتی خوێندن لە بەرلین دەستنیشانکراوە بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی.[٧][٤] لە ساڵی ٢٠٠٦ تووشی شێرپەنجەی خوێنی توندی مایلۆید بوو. لە ٧ی شوباتی ٢٠٠٧، ڕێکارێکی ئەنجامدا کە بە چاندنی مۆخ ناسراوە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی خوێن[٨] (لەلایەن تیمێکی پزیشکانەوە لە بەرلینی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، لەنێویاندا جیرۆ ھوتەر). لە ٦٠ بەخشەری گونجاو، ئەوان بەخشەرێکی ئەلیل لێکچووی CCR5-Δ٣٢ یان ھەڵبژارد، تاکێک کە دوو کۆپی بۆماوەیی جۆرێکی دەگمەنی وەرگری پەردەی خانەی ھەبوو. ئەم تایبەتمەندییە بۆماوەیە بەرگری لە تووشبوون بە HIV دەبەخشێت بە ڕێگریکردن لە لکاندنی HIV بە خانەکەوە. نزیکەی ١٠٪ی خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەورووپی یان ڕۆژاوای ئاسیا ئەم گۆڕانکارییە بۆماوەیەیان ھەیە، بەڵام لە دانیشتووانی دیکەدا دەگمەنترە.[٩] چاندنەکە ساڵێک دوای دەرکەوتنەوەی شێرپەنجەی خوێن دووبارەکرایەوە. لە ماوەی سێ ساڵی دوای چاندنی سەرەتایی، و سەرەڕای وەستاندنی چارەسەری دژە ڕێترۆڤایرۆس، توێژەران نەیانتوانی HIV لە خوێنی براون یان لە بایۆپسی (نموونەی شانە)ی جۆراوجۆردا دەستنیشان بکەن.[١٠] ھەروەھا ئاستی دژەتەنی تایبەت بە HIV لە خوێنی تیمۆسی براوندا دابەزیوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە HIVی کارا لە جەستەیدا پاک کرابێتەوە؛ بەڵام زانایان کە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی دەکەن ھۆشداری دەدەن کە ئەم ڕزگاربوونە لە تووشبوون بە ئایدز شتێکی نائاسایە.[١١]

براون، «نەخۆشەکەی بەرلین»، دەیناڵاند بە دەست کێشە سەرەکییەکانی مۆخ چاندن، لەوانە ھەوکردنی شانەی چێندراو و نەخۆشییەکانی مێشک بەھۆی شێرپەنجەوە، ئەمەش وای کرد توێژەران بگەنە ئەو ئەنجامەی کە نابێت ڕێکارەکە لەسەر کەسانی دیکەی تووشبوو بە ئایدز ئەنجام بدرێت، تەنانەت ئەگەر ژمارەیەکی پێویست لە بەخشەری گونجاو بدۆزرێتەوە.[١٢][١٣]

دوای یازدە ساڵ و لە ھەمان کۆنفرانسدا ڕاگەیەندرا کە وا دەرکەوت پیاوی دووەم چاک بووەتەوە. ناوی لێنرا «نەخۆشەکەی لەندەن»، کە دواتر خۆی بە ئادەم کاستیلێخۆ ناساند.[١٤] ھەروەھا ئەویش چاندنی مۆخی ئێسکی وەرگرتبوو بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەیەک (لیمفۆمای ھۆدجکین) بەڵام دەرمانی سووکتری بۆ سەرکوتکردنی بەرگری پێدرا. ھەروەھا بەخشەرە ھەڵبژێردراوەکەش ھەڵگری بازدانی CCR5-Δ٣٢ بوو.[١٥][٥]

ھەروەھا تا ساڵی ٢٠١٧، پێدەچێت شەش کەسی دیکەش لە ئایدز پاککرابنەوە دوای تووشبوونیان بە نەخۆشی ھەوکردنی شانەی چێندراو؛ تەنھا یەکێکیان خانە بنچینەیە بازدراوەکانی CCR5 یان وەرگرتبوو، ئەمەش وای کرد توێژەران بگەنە ئەو ئەنجامەی کە کاتێک وەرگری مۆخ نەخۆشی ھەوکردنی شانەی چێندراوی ھەیە، خانە چێنراوەکان (خانەی کەسی بەخشەر) لەوانەیە خانە بەرگرییە تووشبووەکان بە HIVی خانەخوێ (کەسی وەرگر) بکوژن.[١٦]

ژیانی دواتر

دەستکاری

لە مانگی تەممووزی ٢٠١٢، براون پێکھێنانی دامەزراوەی تیمۆسی ڕەی براونی لە واشنتۆن دی سی ڕاگەیاند، کە دامەزراوەیەکی تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی ئایدز.[١٧][١٨]

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠ براون ئاشکرای کرد ئەو شێرپەنجەی خوێنەی کە بووە ھۆی چارەسەرە مێژوویەکەی، لە ساڵی ٢٠١٩دا گەڕاوەتەوە و نەخۆشییەکەی کوشندە بووە. براون لە شاری پاڵم سپرینگز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا چووەتە ژێر چاودێری نەخۆشخانە، کە دواتر لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لەوێ کۆچی دوایی کرد[١٩] تەمەنی ٥٤ ساڵ بوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Timothy Ray Brown, 'Berlin patient' cured of HIV infection, dies at 54». Washington Post. لە September 30, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا Mary Engel (٢٠ی شوباتی ٢٠١٩). «Timothy Ray Brown: The accidental AIDS icon». Fred Hutch. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ Trudy Ring (٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢). «Is Anyone Immune to HIV?». HIVPlusMag. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا Timothy Ray Brown (January 12, 2015). «I am the Berlin patient: a personal reflection». AIDS Research and Human Retroviruses. 31 (1): 2–3. doi:10.1089/aid.2014.0224. PMC 4287108. PMID 25328084. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا «berlin patient.pdf» (PDF). Dropbox. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Roberts، Sam (September 30, 2020). «Timothy Ray Brown, First Patient Cured of H.I.V. , Dies at 54». The New York Times. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ «HIV patient Timothy Brown is the boy who lived». L.A. Times. June 5, 2011. لە ڕەسەنەکە لە April 22, 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە September 30, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «German HIV patient cured after stem cell transplant». Belfast Telegraph. December 15, 2010. لە ڕەسەنەکە لە December 22, 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە December 15, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ «Bone marrow 'cures HIV patient'». BBC News. November 13, 2008. لە ڕەسەنەکە لە January 7, 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە January 2, 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی); Novembre، J (2005). «The Geographic Spread of the CCR5 Δ32 HIV-Resistance Allele». PLOS Biology. 3 (11): e339. doi:10.1371/journal.pbio.0030339. PMC 1255740. PMID 16216086.  
  10. ^ Allers، K. (2010). «Evidence for the cure of HIV infection by CCR5 32/ 32 stem cell transplantation». Blood. 117 (10): 2791–2799. doi:10.1182/blood-2010-09-309591. PMID 21148083.
  11. ^ «Web Exclusives: Transplanting Hope: Stem Cell Experiment Raises Eyebrows at CROI - by David Evans». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  12. ^ Levy JA (2009). «Not an HIV Cure, but Encouraging New Directions». N Engl J Med. 360 (7): 724–725. doi:10.1056/NEJMe0810248. PMID 19213687. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە March 31, 2009 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  13. ^ Lunzen، J. (2011). «Gene Therapy Strategies: Can We Eradicate HIV?». Current HIV/AIDS Reports. 8 (2): 78–84. doi:10.1007/s11904-011-0073-9. PMID 21331536.
  14. ^ Davis، Nicola (March 9, 2020). «Second person ever to be cleared of HIV reveals identity». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە March 9, 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە March 10, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  15. ^ Apoorva Mandavilli (March 4, 2019). «H.I.V. Is Reported Cured in a Second Patient, a Milestone in the Global AIDS Epidemic». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە May 24, 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە March 4, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ Clare Wilson (May 6, 2017). «Immune war with donor cells after transplant may wipe out HIV». New Scientist. لە December 8, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 8, 2017 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  17. ^ «Man "cured" of AIDS: Timothy Ray Brown». CBSNews. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  18. ^ «Miraculous Activist». The Scientist Magazine®. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  19. ^ Marilynn Marchione (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «1st man cured of HIV infection now has terminal cancer». ABC News. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.; Mark S. King (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «As Timothy Ray Brown faces death, a great love endures». لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.; «'The Berlin Patient': First person ever cured from HIV infection dies of cancer» (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). www.abc.net.au. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
  • "من نەخۆشی بەرلینم: ڕەنگدانەوەی کەسی", تیمۆسی ڕەی براون (١ی ژانویەی ٢٠١٥); لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ زانیاری بایووەتەکنەلۆژیا، کتێبخانەی نیشتمانی پزیشکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە.