ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ

ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ یان ئێچ ئای ڤی (ئینگلیزی: HIV یان Human immunodeficiency virus) ئەو ڤایرۆسەیە کە دەبێتە ھۆی نەخۆشیی ئایدز.[١]

ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ
بابەتی لاوەکیتەندروستی ژنان
دەبێتە ھۆکاریئایدز، human immunodeficiency virus infectious disease
کاتی دۆزینەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣
بەستەری داتا دەرەکییەکانhttps://requenarolania.wixsite.com/jmr-miclin/tema-4-hiv
Entry receptorCD4 molecule

گواستنەوە

دەستکاری

ڤایرۆسی HIV بەس لەڕێی خوێن و تراوەکانی لەش، وەک تراوی زێ و تراوی تۆماوی دەگوازرێتەوە. ڕێگەکانی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە بریتین لە:

  • جووتبوونی مەترسیدار: جووتبوونێک کە ڕێکاری تەندروستیی تێدا ڕەچاو نەکرێت یان ئاگاداری ئەوە نەبن کە کەسی بەرانبەر ڕاگوێزەری ئەو ڤایرۆسەیە.
  • منداڵبوون بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێکاری تەندروستی: ئەگەر دایک خاوەنی ئەم ڤایرۆسە بێت و ڕێکاری تەندروستی نەگیرێتە بەر ئەگەریی تووشبوونی منداڵ هەیە.
  • وەرگرتنی خوێن: ئەگەر بە هەر هۆکارێک خوێنێک کە وەریدەگرن، خوێنی خاوەنی ئەو ڤایرۆسە بێت ئەگەریی تووشبوون هەیە.
  • بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ڕێگەی دەرزی لێدان: ئەگەر دەرزییەکە بە هاوبەشی کەڵکی لێ وەربگیرێت و یەک لەوانەی کەڵکی لێوەردەگرن ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا بێت ئەگەریی تووشبوون هەیە.

ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دەم و پێستەوە ناگوازرێتەوە، واتە ئەگەر کەسێک تووشبووی نەخۆشیی ئایدز بێت و خەڵکی ماچی بکەن یان لە ئامێزی بگرن، ئەوا مەترسیی تووشبوونیان نییە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ پەرتووکی زیندەزانی ١٢، چاپی دووەم - ٢٠١١، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
  2. ^ «ئایدز: نیشانەکان، هۆکارەکان و دەرمانەکان». وێبگەی ھۆژان. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)