تیرۆرکردنی ئەحمەد یاسین
لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤، سەرۆکی فەلەستین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی چەکداری حەماس، ئەحمەد یاسین تەمەن ٦٧ ساڵ لە شاری غەززە تیرۆرکرا. شێخ ئەحمەد یاسین لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی دەگەڕایەوە[١] لەگەڵ ھاوەڵەکانی دەستبەجێ کوژران.[٢] تیرۆرکردنەکەی بووە ھۆی توڕەیی و ڕێکخراوە فەلەستینییەکان سوێندی تۆڵەسەندنەوەیان خوارد، حەماسیش ڕای گەیاند کە ئاریێل شارۆن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل «دەروازەکانی دۆزەخی کردەوە». دوای ماوەیەکی کەم لە ھێرشەکە عەبدولعەزیز ڕەنتیسی سەرکردایەتی بزووتنەوەکەی لە کەرتی غەززەی گرتە ئەستۆ.[٣]یاسین لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ لە ھەوڵێکی کوشتنی ڕزگاری بوو[٤] بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسرائیل، شارۆن بە شێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی ھێرشی سەر یاسینی کردووە. [٥]
ڕێکەوت | ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤ |
---|---|
ناوچە | گەڕەکی سەبرە، کەرتی غەزە |
جۆر | ھێرشی ئاسمانی ھێلیکۆپتەر |
ئامانج | ئەحمەد یاسین |
ھێرشکردن
دەستکاریھەلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیل چەندین مووشەکیان ئاراستەکرد بۆ بە ئامانجکردنی شێخ یاسین لە کاتی گەڕانەوەی لە نوێژی بەیانی لە مزگەوتی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی سەبرا لە غەززە. ھەروەھا تیرۆرکردنەکە بووە ھۆی کوژرانی ٩ کەسی فەلەستینی و برینداربوونی ١٥ کەس کە لەنێویاندا دوو کوڕی شێخ یاسین بوون. تیرۆرکردنەکە نزیکەی ھەفتەیەک دوای تەقینەوەکانی بەندەری ئەسدود لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕوویدا.[٦]
کاردانەوە ناوخۆیییەکان
دەستکاریفەلەستین
دەستکاری- عەبدولعەزیز ڕەنتسی لە میانی بۆنەیەکی گشتیدا لە غەززە ڕای گەیاند کە ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنی حەماس دەگرێتە ئەستۆ و جەختی لە گرنگی یەکڕیزی یەکگرتووی و مانەوە لەسەر بنەماکانی بزووتنەوەکە کردەوە. دەشڵێت: «پێویستە لە خەندەقەکانی خۆڕاگریدا کۆببینەوە و بەھێز بوەستین. کاتێک ڕووبەڕووی کردەوەی تیرۆریزمی زایۆنیستی دەبینەوە، دەستبەردار نابین. شێخ ئەحمەد یاسین وەک ڕەمزی ئێمە خزمەت دەکات، ئێمەش ھەمان بنەماکانی ئەو پەیڕەو دەکەین».[٧]
دەسەڵاتی فەلەستین
- سەرۆک یاسر عەرەفات و دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین شەرمەزارکردنی قووڵی خۆیان بۆ ئەو تیرۆرە دەربڕی. داوایان لە ھەموو فەلەستینییەکان کرد کە ماوەی ماتەمینی سێ ڕۆژ بخایەنێت. لە بەیاننامەیەکدا، "سەرۆک یاسر عەرەفات و سەرکردایەتی فەلەستین، شەرمەزارکردنی توندیان بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری ڕێزدار شێخ ئەحمەد یاسین دەربڕی و وەک جەنگاوەرێکی قارەمان و شەھید ناویان برد. ئەم کارەیان بە پێشێلکارییەکی ئاشکرا لە دەرەوەی سنووری قبوڵکراو زانی دەسەڵاتدارانی فەلەستین داوایان لە ھەموو فەلەستینییەکان کرد، چ لە ناوچە و چ لە دەرەوەی وڵات، بۆ ڕێزگرتن لە شێخ یاسین، کە بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە شێوەیەکی دڵتەزێن کوژرا، ماوەی ماتەمینی سێ ڕۆژە بگرن. سەرکردایەتی داوای لە فەلەستینییەکان کرد کە کۆببنەوە و یەکبگرن و یەکگرتوویی پەرەپێبدەن.[٨]
- کوشتنەکە لەلایەن ئەحمەد قورەیع سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بە توندی ئیدانە کرا. ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەرەوەی نووسینگەی عەرەفات لە ڕامەڵڵا بە «کارێکی توند و قێزەون» وەسفی کرد. قورەیعی جەختی لەوە کردەوە کە «ئامانجی پشت ئەم کارە بەردەوامکردنی توندوتیژی بووە و داوای لە لیژنەی چوارینەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وو ئەمریکا کرد کۆتایی بە ڕەفتارە بێباکانەکانی ئیسرائیلییەکان بھێنن». داوای لێکردن «بەھای ژیانی فەلەستینییەکان بناسن» و ڕای گەیاند «بەسە بەسە و پێویستە ئەمریکا دەستوەردان بکات بۆ وەستاندنی ھەڵسوکەوتە ناعەقڵانییەکانی ئیسرائیل».
ئیسرائیل
دەستکاری- بنیامین ناتانیاھۆ وەزیری دارایی ستایشی کوشتنی کرد.[٥]
- دان گیلەرمان نوێنەری ھەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سەرکردایەتی فەلەستین بەدەر لە گومان سەلماندوویەتی کە نایەوێت ھیچ ھەنگاوێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەڵبگرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، بە دوورخستنەوەی یاسین لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل پەیامێکی توند بۆ تیرۆریستان دەنێرێت: «کاتێک ھاوڵاتیانی ئێمە دەکوژن، بەزەییتان پێنادرێت».[٩]
میدیای نێودەوڵەتی
دەستکاریفاینانشیاڵ تایمز تیرۆرکردنی بە «زۆر گەمژانە» ناوبرد و تەنانەت ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف کە بە شێوەیەکی ئاسایی لایەنگری ئیسرائیلە، بە «ھەڵەیەکی جددی» ناوی برد.[١٠] ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردەوە کە زۆرێک لە فەلەستینییەکان کوشتنەکەیان بە «نامەردانە» بینیوە (بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاسین پیاوێکی کەمئەندام بووە) و توڕە بوون لەوەی کە کوشتنی یاسین ڕەنگە پاڵنەرێکی زیاتری فەلەستینییەکان بێت بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل.[١٠]
جێگرەوە
دەستکاریدوای یاسین، حەماس لەلایەن عەبدولعەزیز ڕەنتیسی سەرکردایەتی دەکرا، کە دوای دوو ھەفتە ھاوشێوەی یاسین کوژرا. نەخۆشخانەی منداڵانی نەخۆشخانەی ڕەنتسی بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. پاشان بزووتنەوەکە تا ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن خالد مەشعەلەوە سەرکردایەتی دەکرا. یاسین بە توندی ھاوتەریبی لەگەڵ سعودیە کردبوو ھەرچەندە سعودیەکان نەیانتوانی چەکی پێویست بۆ حەماس دابین بکەن.[١١] بەڵام مەشعەل زیاتر نەرم و نیان بوو. حەماسی لە ئێران نزیک کردەوە کە بە پێچەوانەی سعودیەکانەوە دیزاینی موشەکیان بۆ حەماس دابین کرد. تا ئەو کاتەی مەشعەل ڕۆیشت، حەماس جبەخانەیەکی گەورەی چەکی بەھێزی دروست کردبوو.[١١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Yassin was ideological force behind Hamas». NBC News. 22 March 2004.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Bennet، James (22 March 2004). «Leader of Hamas Killed by Missile in Israeli Strike». The New York Times.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Hill، Don (8 April 2008). «Middle East: Rantisi, Mashal Chosen To Lead Hamas After Yassin Assassination». Radio Free Europe/Radio Liberty – via www.rferl.org.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Hamas founder targeted in Gaza airstrike». CNN. September 6, 2003.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «The life and death of Shaikh Yasin». Al Jazeera. 24 March 2004.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Ellingwood، Ken (2004-03-22). «Founder of Hamas Dies in Israeli Strike». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-12-03 ھێنراوە.
- ^ Hill، Don (8 April 2008). «Middle East: Rantisi, Mashal Chosen To Lead Hamas After Yassin Assassination». Radio Free Europe/Radio Liberty – via www.rferl.org.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «إغتیال الشیخ أحمد یاسین:ردود الفعل العربیة والدولیة». ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤.
- ^ «متحدثون فی مجلس الأمن یدینون اغتیال إسرائیل للشیخ أحمد یاسین | أخبار الأمم المتحدة». 24 March 2004.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Israel makes a martyr of Yassin». The Guardian.
- ^ ئ ا Al-Marashi، Ibrahim. «Israel's assassinations of Hamas and Hezbollah leaders will backfire». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.