تۆنی مۆریسۆن
تۆنی مۆریسۆن (١٨ی شوباتی ١٩٣١ لە ئۆھایۆ – ٥ی ئابی ٢٠١٩ نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) چیرۆک نووسێکی ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئەفریقی بووە، لە ساڵی ١٩٩٣ خەڵاتی نۆبێلی لە وێژەدا بەدەستھێناوە، ھەر لەمنداڵیەوە خولای خوێندنەوە بووە و باوکیشی بەدەوام چیرۆکی میلی بۆ دەگێڕایەوە دەربارەی کۆمەڵگای ڕەشت پێستەکان کە دواتر ئەم چیرۆکانەی باوکی جێ چەنجەی خۆیان لەسەر نووسینەکانی بەجێھێشووە. لەساڵی ١٩٤٩ مۆریسۆن پەیوەندی بە زانکۆی ھاواردەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٥٣ بڕوانامەی بەکلۆریۆسی لە ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩٥٥ لەزانکۆی کوڕنێڵ بڕوانامەی ماجستێری بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩٥٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەندازیار ھاڕۆڵد مۆریسۆن کردووە و دوومنداڵین ھەبووە و لەساڵی ١٩٦٤ لەیەک جیابونەتەوە دواتر وەکو سەرنووسەر لەدەزگایەکی چاپەمەنی کاری کردووە و ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لەبەرەوپێشبردنی ئەدەبی ڕەشپێستەکان.مۆریسۆن کاتێک لەزانکۆی ھاوارد لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیر کاری کردووە دەستی کردووە بەنووسینی چیرۆک، ساڵی ١٩٧٠ یەکەم چیرۆکی بڵاو کردەوە بەناونیشانی ئەو چاوەی کە زۆر شینە و لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەم چیرۆکە بەباشترین کتێب لەلایەن یانەی ئۆپرا بۆ کتێب ھەڵبژێردراوە، لەساڵی ١٩٧٥ چیرۆکی سولای نوسیوە و بۆ خەڵاتی کتێبی نیشتیمانی ھەڵبژێردراوە، ساڵی ١٩٨٧ چیرۆکی بیلوڤیدی نووسیوە و خەڵاتی بەدەستھێناوە لە ساڵی ٢٠٠٦ چیرۆکێکی وەکو باشترین چیرۆکی ئەمریکی ھەڵبژێردراوە، ساڵی ١٩٩٣ مۆریسۆن خەڵاتی نوبڵی لەوێژەدا بەدەستھێناوە و لەووتەیەکی دامەزراوەی نوبڵ ھاتووە ((چیرۆکەکانی مۆریسۆن بە ورد بینی و ناوەڕۆکێکی شاعیریجیادەکرێتەوە کە ڕووکەشە سەرەکیەکانی ئەمریکا دەردەخا)). تۆنی مۆریسۆن لە ٥ی ئابی ٢٠١٩ لە نیویۆرک سیتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مردووە.
تۆنی مۆریسۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | Chloe Ardelia Wofford ١٨ی شوباتی ١٩٣١ Lorain |
مەرگ | ٥ی ئابی ٢٠١٩ (٨٨ ساڵ ژیاوە) برۆنکس |
گۆڕ | South-View Cemetery |
پەروەردە | Honorary Doctor of Letters، Master of Arts، Bachelor of Arts |
زانکۆ | |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس، librettist، مامۆستای زانکۆ، شاعیر، children's writer، audiobook narrator، editing staff |
شوێنکار |
|
کارەکان | A Mercy، Beloved، God Help the Child، Home، Jazz، Love، Paradise، Song of Solomon، Sula، Tar Baby، The Bluest Eye |
شێواز | African American literature |
ھاوسەر | Harold Morrison |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://www.tonimorrisonsociety.org/ |
واژوو | |
پلە | Robert F. Goheen Professor in the Humanities (١٩٨٩–) |
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی شانۆ
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆنی مۆریسۆن تێدایە. |