تۆم ھیدڵستن
تۆماس ویلیام هیدڵستن (لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٨١) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.لە سەرەتای کاری نواندنیدا ، لە چەندین شانۆگەریدا دەرکەوتووە.
تۆم هیدڵستن | |
---|---|
لەدایکبوون | تۆماس ویلیام هیدڵستن ٩ی شوباتی ١٩٨١ لەندەن ، ئینگڵتەرا |
نیشتەجێی | لەندەن ، ئینگڵتەرا |
خوێندنگە | کۆلێژی پێمبرۆکی شانۆیی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ۲۰۰۱– تا ئێستا |
باڵا | 6 پێ 0 in (1.83 m) |
ئەوکاتەی کەوا ڕۆڵی لۆکی بینی لە گەردوونی سینەمایی ماڕڤڵدا ، لە فیلمی Thor ، Avengers و Thor:The Dark Worldدا ، پاڵێوراویش کرا بۆ خەلاتی بافتای باشترین ئەکتەری تازە هاتوو.هیدڵستن لە فیلمەکەی دەرهێنەری مەزن ستیڤن سپیلبێرگیشدا دەرکەوت بەناوی War Horse لەساڵی ٢٠١١. و فیلمی کۆمێدی Midnight In Paris و زنجیرەی بی بی سی Henry IV و Henry V ، لەگەڵ فیلمی ڕۆمانسی Only Lovers Left Alive.
لەکۆتاییەکانی ٢٠١٥ لە فیلمی Crimson Peakدا ڕۆلی گێڕا و لە فیلمی High Riseیش.دواتر ڕۆڵی گۆرانیبێژی ناوداری کەنتری هانک ویلیامسی بینی لە فیلمی I Saw The Light.
لەساڵی ٢٠١٦شدا لە زنجیرەی بەڕێوبەری شەوانەدا ڕۆڵی سەرەکی بینی و پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی و دواتریش بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیش بۆ ئەم ڕۆڵەی.واشبڕیارە لە فیلمی Kong:Skull Island دەرکەوێت و بۆ سێیەم و دواینجار لە بەشی سێیەمی فیلمی Thor بەناوی Thor:Ragnarokیشدا دەرکەوێتەوە ، هەرچەندە تۆم ڕایگەیاند ئەگەر هەیە لەبەشەکانی داهاتووی فیلمەکانی مارڤڵ دەرکەوێتەوە.
سەرچاوە
دەستکاری١.ویکی ئینگلیزی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شانۆ
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی فێمینیزم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆم ھیدڵستن تێدایە. |