تۆماس فریدمان (بە ئینگلیزی: Thomas Friedman؛ لەدایکبووی ٢٠ تەممووزی ١٩٥٣ لە مینیسۆتا) ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئەمریکییە. فریدمان تایبەتمەندە بە سیاسەتی دەرەوە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کێشە ژینگەیییەکان و سێ جار خەڵاتی پولیتزەری بردووەتەوە.[١]

تۆماس فریدمان

لەدایکبوون٢٠ی تەممووزی ١٩٥٣ی زایینی

فریدمان لە ئێستادا دوو جار لە ھەفتەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەنوسێت. «سوپاس بۆ دواکەوتنت» ناوی کتێبەکەی فریدمانە، کە لە ٤٩٦ لاپەڕەدا لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ستراوس ڤێگیرۆ بڵاوکراوەتەوە.

ئەم کتێبە سەبارەت بە جیھانی ئەمڕۆیە و دەیەوێت ھێزە سەرەکییەکانی گۆڕان لەجیھاندا بناسێت و پێناسەی بکات و کاریگەرییان لەسەر گەل و کەلتوورە جیاوازەکان ڕوونبکاتەوەو، ئەوەی ئەو پێی وایە گونجاوترین بەھا و کاردانەوەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ھێزانە. ڕەخنە لە فریدمان گیراوە بەھۆی پشتگیریکردنی بۆ شەڕی عێراق و شازادەی جێنشین محەممەد بن سەلمان.[٢]

ژیان و پەروەردە دەستکاری

فریدمان لە ٢٠ی تەممووزی ساڵی ١٩٥٣ لە مینیاپۆلیسی مینیسۆتا لە دایک بوو. کوڕی مارگرێت بلانش و ھاڕۆڵد ئابییە. فریدمان لە تەمەنی منداڵییەوە، دەیویست ببێت بە گۆڵفێکی پرۆفیشناڵ. فریدمان زۆر یاریی وەرزشی دەکرد، و لە بارەی تێنس و گۆڵفەوە جددی بوو. فریدمان جوولەکەیە. ئەو پێنج ڕۆژ لە ھەفتەیەکدا لە قوتابخانەی عیبریی ئامادە دەبوو. پاشان چوو بۆ قوتابخانەی ئامادەییی سەینت لویس پارک، لەوێ وتاری بۆ ڕۆژنامەی قوتابخانەکەی دەنووسی.[٣]

کاری ڕۆژنامەوانی دەستکاری

 
فریدمان لە لەندەن لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە قسە کردندا

فریدمان دوای تەواوکردنی بڕوانامەی ماستەری چووە ناو نووسینگەی لەندەنی یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ. دوای ساڵێک نێردرا بۆ بەیروت کە لە حوزەیرانی ١٩٧٩ تا ئایاری ١٩٨١ لە کاتی شەڕی ناوخۆی لوبناندا دەژیا.[٤]

تێڕوانینەکان دەستکاری

فریدمان بەھۆی داکۆکییە سەرسەختەکەی لە جەنگی عێراق و بازرگانیی نەبەستراو و پشتگیریی شازادە محەممەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعوودی ڕەخنەی لێ گیراوە.[٤][٥]

تیرۆریزم دەستکاری

دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠١، نووسینەکەی فریدمان زیاتر سەرنجی خستە سەر ھەڕەشەی تیرۆر و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئەو خەڵاتی پولیتزەری ساڵی ٢٠٠٢ی پێبەخشرا بۆ ڕوونکردنەوەی «بۆ ڕوونی بینینەکەی، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی فراوان، لە لێدوان لەسەر کاریگەریی تیرۆریزم لە جیھاندا».[٦]

عێراق دەستکاری

فریدمان پشتیوانی لە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ کرد و نووسیبووی دامەزراندنی دەوڵەتی دیموکراتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وڵاتانی دیکەی ناوچەکە ناچار دەکات ئازادی و نوێگەریی بکەن.[٧]

ئیسرائیل دەستکاری

نوام چۆمسکی، فریدمان و نیویۆرک تایمز بە لایەنگریی تۆمەتبار دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەتی کردەوە زانیاریی پەیوەندیدار لەسەر پێشنیارەکەی یاسر عەرەفات بڵاوبکاتەوە کە ئامادەیە لە ساڵی ١٩٨٤دا دانوستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئیسرائیل ئەنجام بدات. چۆمسکی لە کتێبی «ئۆھام و چەتەکان و ئیمپراتۆرییەکان» بە ناچاری دەنووسێت، فریدمان بە باشی ئاگاداری پێشنیارەکەی عەرەفات بووە، بەڵام لە جیاتیی ئەوە ڕاپۆرتیداوە کە ئیسرائیل ھەرگیز ناتوانێت ھیچ کەسێک بدۆزێتەوە بۆ دانوستان.

چۆمسکی و نۆرمان فینکلستین ھەردووکیان فریدمان تۆمەتبار دەکەن بە پەسەندکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەکاتێکدا گلەیی لە کەسانی تر دەکەن بۆ پاساودانی تیرۆر لەلایەن گرووپە ئیسلامییەکان و عەرەبەکانەوە. ئاماژە بە وتارێکی فریدمان دەکەن کە لە نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا فریدمان پشتیوانی لە بۆردومانی ھاووڵاتیانی غەزە دەکات و پاساوی ئەوە دەدات کە بەو کارە خەڵک پەروەردە دەکرێن. چۆمسکی کاردانەوەی بەرامبەر بە وتارەکەی فریدمان ھەبوو بە گوتەنی «بەپێی ئەم جۆرە لێدوانە، ھەوڵی ئوسامە بن لادن بۆ پەروەردەکردنی ئەمریکییەکان لە ١١/٩ کارێکی زۆر جێی ستایشە، ھەروەک ھێرشی نازییەکان بۆ سەر لیدزی و ئۆبرادۆ، وێرانکردنی گرۆنزی لەلایەن ڤلادیمیر پوتین و زۆرێک لە ئۆپراسیۆنە دیارەکانی دیکە».[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Archived copy". FamilySearch. Archived from the original on 2016-03-05. Retrieved 2015-01-25.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)
  2. ^ "Why the World Is Flat". Wired.com. May 2005. Archived from the original on February 12, 2014. Retrieved February 6, 2012.
  3. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2016-05-02. Retrieved 2016-09-19.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "Notable Alumni | The American University in Cairo". www.aucegypt.edu. Archived from the original on 2020-04-29. Retrieved 2020-04-20.
  5. ^ "Brandeis University :: News". My.brandeis.edu. Archived from the original on 2011-07-19. Retrieved 2012-03-26. ١٩ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Friedman, Thomas L. (September 26, 1982). "article by Thomas Friedman on Beirut massacre". The New York Times. Archived from the original on December 23, 2020. Retrieved May 15, 2010.
  7. ^ "Vote France Off the Island". Globalpolicy.org. February 9, 2003. Archived from the original on December 23, 2020. Retrieved May 15, 2010.
  8. ^ "Terrorism on the New York Times Op-Ed Page". Fair.org. 14 January 2009. Archived from the original on 23 December 2020. Retrieved 18 April 2013.