تۆقی عەزازیل
تۆقی عەزازیل ڕۆمانیکی کوردییە لە نووسینی سەید قادر ھیدایەتی؛ دوو جار چاپ و بڵاو بووەتەوە.
نووسەر | سەید قادر ھیدایەتی |
---|---|
دانەری بەرگ | ئەسرین کاکی |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
لاپەڕەکان | ١٧٦ |
ناوەرۆک
دەستکاریتۆقی عەزازیل دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە یاساکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی و دەزگایەکی خاوەن دەسەڵات بەناوی تەکیە؛ لە ڕێگای ئەم ڕۆمانەوە دەتوانین بزانین ڕوانینی کورد بۆ ئایین و موقەدەستات چۆن بووە؛ ھەروەھا ئاشنا بین لەگەڵ ئەم زمانەی کە تایبەتە بە خانەقا و بۆشایی ڕەخنە و عەقڵی تێدا بەدی دەکرێت. لە کۆتایشدا باسەکە دەڕواتە سەر سەرھەڵدانی دەزگایەکی تر بەناوی حیزب، کە لەگەڵ تەکیە وێکچوونێکی زۆر لەناویاندا بەدی دەکرێت. تۆقی عەزازیل باس لە موریدێکی گەنجی تەکیەی شێخ باپیر دەکات.[١]
چاپەکان
دەستکاری- کولەپشتی، تاران، ٢٠١٢
- ناوەندی خانی، ٢٠١٩
پەراوێزەکان
دەستکاری- بووتیقای گێڕانەوە؛ گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی، کاوان محەممەدپوور (نواندنەوەی گوتارەکان، شێواەگێڕانەوەی ڕۆمانی تۆقی عەزازیل)
- تۆقی عەزازیل، چیرۆکی داڕمان و تێھەڵچوونەوە، عەزیز محەممەدپوور[٢]
کورتە
دەستکاریئەی فڵانی کوڕی فڵانی، لێیان مەترسێ و مەپەشۆکێ و بە ئیمانەوە بڵێ: مردن ڕاستە. قەبر ڕاستە. زیندووبوونەوە ڕاستە. پرسیاری گۆڕ ڕاستە. تەرازووی کێشانی کردار ڕاستە. بەھەشت ڕاستە. دۆزەخ ڕاستە. بەرزەخ ڕاستە. گەیشتنی مسوڵمان بە خزمەتی خودا ڕاستە. عارف و مەعرووف ڕاستە. نەکیر و مونکیر ڕاستە. پردی سیڕات ڕاستە. شەفاعەت ڕاستە. شەریعەت ڕاستە. تەریقەت ڕاستە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Read0، کولتور مەگەزین کتێب 10 Min. «تۆقی عەزازیل، سەرچاوەیەک بۆ سۆسیۆ- ئەنسرۆپۆلۆژیای تەکییھ». کولتور مەگەزین.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «نووسەرێکی دیکەی دیکە». www.khaktv.net.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ تۆقی عەزازیل، سەید قادر ھیدایەتی، ٢٠١٩