تۆرکواتۆ تاسۆ
تۆرکواتۆ تاسۆ (بە ئیتالیایی: Torquato Tasso)، (١٥٤٤- ١٥٩٥) ھۆنراوەنووسی بەناوبانگی ئیتالیاییە. ئەو ھۆنراوەی عاشقانە و حیماسیشی نووسیوە، بەڵام زۆربەی ناوبانگی بە ھۆی ئەو ھۆنراوانەوەیە کە سەبارەت بە شەڕەکانی خاچھەڵگری نووسیویەتی.
تۆرکواتۆ تاسۆ | |
---|---|
بە ئیتالی: Torquato Tasso | |
لەدایکبوون | ١١ی ئازاری ١٥٤٤ سۆرێنتۆ، ئیتاڵیا |
مردن | ٢٥ی نیسانی ١٥٩٥ ڕۆما، ئیتاڵیا | (٥١ ساڵ ژیاوە)
شوێنی ناشتن | Sant'Onofrio |
باوک | Bernardo Tasso |
ھاوسەر | بێ نرخ |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی، زمانی لاتینی |
پیشە | شاعیر، نووسەر، شانۆنامەنووس، پڕۆزایست |
بواری کار | وێژە، شیعر، دراما، فەلسەفە |
پەروەردە | University of Padua |
قوتابیی | Federico Pendasio |
دەستپێکی چالاکی | ١٥٦٢ |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | ئۆمانیزم، mannerism |
خەڵاتەکان | Poet's Crown |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | Small Moral Works |
Depicted by | Monument to Torquato Tasso |
Attested in | Mare Magnum volume 82 |
کارە کۆکراوەکان | National Gallery of Art، Philadelphia Museum of Art، National Museum of Fine Arts |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ژیان
دەستکاریلە ساڵی ١٥٤٤دا لە سۆرێنتۆ لە دایک بوو. باوکی تۆرکواتۆ پیاوێکی شاعیر بوو کە لە سەرەتای تەمەنی منداڵەکەدا بە ھۆکاری سیاسییەوە دوور خرایەوە. تاسۆ منداڵ بوو کە دایکی مرد و لە دە ساڵەییەوە لەگەڵ باوکی لە ڕۆم ژیا. دوا ئەوە بۆ خوێندنی مافناسی ڕۆشت بۆ پادوا، بەڵام دەستی لە مافناسی کێشا دەستی بە شێعر نووسین کرد. بۆیە ڕووی لە شاری بۆلۆنا کرد و لەوێ بوو بە مونشیی کاردیناڵ لویجی دی ئێستە. لە سەفەرێکدا لەگەڵ کاردیناڵ ڕۆشت بۆ پاریس و لەوێ ناکۆکی کەوتە نێوانیان. بۆیە کاردیناڵی بە جێ ھێشت و ڕۆشت بۆ دیوەخانی دووک ئاڵفۆنسۆی دووھەمی فێرارا کە برای کاردیناڵ بوو. ئەو حیماسەی ئورشەلیمی ڕزگار کراوی بە دووک ئاڵفۆنسۆ پێشکەش کرد. تاسۆ لە ساڵە دوایینەکانی ژیانیدا مێشکی تێک چوو و تەنانەت دەیگوت کە ڕۆحە ئاسمانییەکان دەیانهەوێت شێعرەکانی بدزن. ئەو لە ساڵی ١٥٩٥دا کۆچی دوایی کرد و لە شاری ڕۆمدا نێژرا. دەرباری پاپ و زۆرێک لە ئەشرافی ڕۆم لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا حازر بوون.
شێت بوونی
دەستکاریتاسۆ بە ھۆی ئەو ھەموو کێشە جەستەیی و ڕۆحییەی کە چێشتبووی، مێشکی ئاڵۆز بووبوو. نەخۆشینی مالاڕیا و سەرئێشە، ئێشی دوور خستنەوەکەی باوکی، مردنی دایکی و ھەژاریی بابی لە کاتی مردندا ھەموو لە سەریەک کۆ بووبوونەوە. جگە لەمانە گومانە ئایینییەکانی ھزری تاریک کردبوو و ھەستی گوناھی پێ دەبەخشی و مەجبووری دەکرد زوو بە زوو بچێت بۆ ئیعتراف بۆ لای قەشە. ئەو حەوت ساڵ پێش مردنی باری دەروونیی خراپتر بوو لە نەخۆشخانە دەروونیەکەی سەنت ئانادا بۆ ماوەی حەوت ساڵ ڕاگیرا. ھەرچەن ئەو ئەو تەواوی شێت نەبووبوو. بازە جارێک لە سەرخۆ بوو و شێعری دەنووسی و لەگەڵ ھاوڕێکانی چاو پێکەوتنی دەکرد. مۆنتەین وتوویەتی کە لەگەڵ تاسۆدا یەکتریان بینیوە.
سەرچاوەکان
دەستکاریDurant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 310– 319, World Library, Inc., USA.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆرکواتۆ تاسۆ تێدایە. |