تو یویو (بە چینی: 屠呦呦؛ لە دایکبووی ٣٠ی کانووننی یەکەمی ١٩٣٠)[١] کیمیاگەرێکی دەرمانیی چینییە.[٢] ئەو دەرمانەکانی ئەرتێمیسینننین ھەروەھا دایھایدرۆوارتێمیسینین دۆزییەوە بۆ چارەسەرکردنی مەلاریا، بەھۆیەوە ژیانی ملیۆنەھا کەسی لە باشووری چین و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای باشوور ڕزگار کرد.

تو یویو
بە Chinese (China): 屠呦呦
لەدایکبوون (١٩٣٠-١٢-٣٠) ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ (تەمەن ٩٣ ساڵ)
Ningbo، چین
باوکTu Liangui
بواری کاردەرمانناسی، traditional Chinese medicine
پۆستەکانپڕۆفیسۆر
پەروەردەPeking University، Beijing University of Chinese Medicine، Peking University Health Science Center، Ningbo High School، Xiaoshi Middle School
دانیشتوویچین
ئەندامی حیزبیحیزبی کۆمۆنیستی چین
نەژادHan Chinese people

تو یویو لە ماوەی ژیانیدا بەھۆی کارەکانییەوە کۆمەڵێک جار خەڵاتکراوە.[٣][٤][٥] ئەو لەبەرامبەر کارەکانیدا، لە ساڵی ٢٠١١ خەڵاتی لاسکەری پێدرا لە بابەتی کلینیکی پیزشیکی.[٦] ئەو یەکەم ژنە چینییە ئەم خەڵاتەی وەرگرتبێت. لە ساڵی ٢٠١٥، خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، ئەمەش بەھاوبەشی بوو لەگەڵ ھەریەکە لە ویلیام سی کامپێل و ساتۆشی ئۆمورا. تو یەکەم چینییە کە خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەربگرێت، ھەروەھا یەکەم ژنە چینییە کە خەڵاتی نۆبێلی بە گشت پۆلینەکان وەرگرتبێت. لە ساڵی ٢٠١٦، بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن حکوومەتی چینییەوە پێبەخشرا.[٧][٨] لە ساڵی ٢٠١٩، خەڵاتێکی دیکەی ڕێزلێنانی لەلایەن دەوڵەتی چینەوە پێدرا.[٩]

تو لە ماوەی ساڵانی ١٩٥١ بۆ ١٩٥٥، لە زانکۆی پەکین لە بەشی دەرمان سازی پزیشکی خوێندوویەتی.[١٠] دوای تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٥٥، بەردەوام بووە لە تووێژینەوەکانی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Magic Drug Saved Half Billion People" (بە چینی). Hong Kong: Phoenix Television News. 16 March 2007. Retrieved 13 September 2011.
  2. ^ Miller, Louis H.; Su, Xinzhuan (2011). "Artemisinin: Discovery from the Chinese herbal garden". Cell. 146 (6): 855–858. doi:10.1016/j.cell.2011.08.024. PMC 3414217. PMID 21907397.
  3. ^ "Chen Zhili Congratulates Lasker Award Winner Tu Youyou". Women of China. 22 September 2011. Archived from the original on 6 October 2015. Retrieved 7 March 2012. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Tu Youyou 屠呦呦". China Vitae. Retrieved 7 March 2012. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Alpert Prize Recognizes Malaria Breakthroughs". Warren Alpert Foundation. 4 June 2015. Retrieved 14 June 2015.
  6. ^ "Tu Youyou". Lasker Foundation. 12 September 2011. Retrieved 12 September 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  7. ^ "Nobel Laureate Tu Youyou Becomes First Female to Win China's Top Science Award". Caixin Global. 10 January 2017. Retrieved 20 January 2017.
  8. ^ "屠呦呦、赵忠贤获2016年度国家最高科学技术奖 习近平颁奖". guancha.cn (بە چینی). 9 January 2017. Retrieved 9 January 2017.
  9. ^ "袁隆平、屠呦呦等被授予"共和国勋章"(全名单)". sina.com.cn (بە چینی). 17 September 2019.
  10. ^ "Youyou Tu – Biographical". www.nobelprize.org. Retrieved 2018-04-22.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری