تسای ئینگ ون
تسای ئینگ ون (لە دایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٥٦) کەسایەتی ژنە ئەکادیمی و سیاسەتوانی تایوانییە، ئەو لەوەتەی ٢٠ی ئایاری ٢٠١٦ لە پۆستی سەرۆکی تایوانە. ئەو ئەندامی پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتە لە تایوان. یەکەمین ژنە لە تایوان ببێتە سەرۆکی وڵات. لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠ بووەتە سەرۆکی حیزبەکەی، هەروەها پێشتریش لە ماوەکای ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢ هەروەها ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ لەو پلەیەدا بووە لە ناو پارتەکەی.[١]
تسای ئینگ ون | |
---|---|
بە Chinese (Taiwan): 蔡英文 | |
لەدایکبوون | 中山區، تایوان | ٣١ی ئابی ١٩٥٦
بەشێکە لە | DPP presidential ticket for the 2016 Republic of China presidential election، DPP presidential ticket for the 2012 Republic of China presidential election |
باوک | Tsai Chieh-sheng |
زمانی نووسین | Standard Taiwanese Mandarin، زمانی ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، مامۆستای زانکۆ، دادوەر |
شوێنی کارکردن | National Chengchi University، Soochow University، National Chengchi University |
Academic thesis | Unfair trade practices and safeguard actions |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Michael J. Elliott |
ئەندامی حیزبی | Democratic Progressive Party |
بەشداربووە لە | Tsai-McCarthy Meeting |
خاوەنی | Think Think and Ah Tsai |
تسای ئینگ ون لە بەشی یاسا و بازرگانی نێونەتەوەیی خوێندوویەتی، دواتریش بووەتە پڕۆفیسۆری یاسا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سووچۆو و زانکۆی نیشتیمانیی چیننگچی. دواتر گەڕایەوە بۆ خوێندن لە کۆلێژی ئابووری و زانستە سیاسییەکانی لەندەن، لەپاشان لە زانکۆی لەندەن لە بەشی یاسا بڕواننامەی دکتۆرای بەدەستھێنا.
لە ساڵی ٢٠٢٠، تسای لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ هات.[٢] هەر لەو ساڵەدا لەلایەن دەزگای فۆربیس ناوی تسای لە ڕیزبەندی ٣٧ی بەهێزترین ژنانی جیهان هات.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Tsai Ing-wen | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Tsai Ing-wen: The 100 Most Influential People of 2020». Time. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Tsai Ing-wen». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تسای ئینگ ون تێدایە. |