ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)



 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


فێرکاریی ویکیپیدیا

پڕۆژەی قوتابیانی زانکۆ

سڵاو بۆتۆی بەڕێز کە ئەم تێبینیە ئەخوێنیتەوە، لەم ماوەیە وادیارە ساتی دروستکردنی پڕۆژەیە لە زانکۆکان، لەم ماوەیە نامەیەکم بۆھات تا دوای دە رۆژی تریش تاگی سڕینەوە نەخرێتە سەر ئەو بابەتانە داوا دەکەم بەھیچ شێوەیەک ھیچ تاگێک نەخرێتە سەر ئەم بابەتانە تا دوای پێداچونەوەی لەلایەن مامۆستا یان لێژنەی زانکۆکە،

سیاسەتەکانمان

ڕاستە ئەمە دژایەتیەکی بەرچاوی سیاسەتەکانمان ئەکات بەڵام پێم وایە گەر بۆ ماوەیەکی کورت ھەل بدریتە ئەو قوتابیانە کاری خۆیان بکەن خراپ نابێت من ئێستا بابەتەکان لێرە تاگ ئەکەم داوا دەکەم دەستکاری نەکرێن

بابەتەکان

نوێ دەکرێتەوە ...

لێدوان

لەوانەیە بابەتی تریش بێت و دروست بکرێت تکایە دەستکاری مەکە تا ماوەیەکی دیاری کراو دواتر ئەتوانرێ بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ خاوێن بکرێنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: ناکرێت بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی تاکە بەکارھێنەرێکیش، خۆتان بیبڕن و بیدوورن. نازانم ئێوە ناوی چی لەم کارانە دەنێن، بەڵام من دەتوانم ناوی لێ بنێم ھەڵخەڵەتاندن. ئەمانە بەکەڵکی ویکیپیدیا نایەن چونکە توێژینەوەی کەسین و ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوانە نییە، و دەکەونە قاڵبی ڕیکلامیشەوە. کێشەکانیان وان کە ناتوانم بەوردیش باسیان بکەم (و بڕواننە وپ:وچن). ئینجا درەنگ یان زوو ھەر دەسڕدرێنەوە جا بۆچی خۆیان ماندوو دەکەن؟ دەیان توانی کاری باشتر بکەن بەوەی وتارە ئینگلیزییەکان وەربگێڕن. دەبێت چاوێک لە en:Wikipedia:Student assignmentsیش بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام @Aram:-سان ساڵانی پێشووتر ھەمان کار کراوە لەسەر قوتابیانی پزیشکی، ئێوە وەستان تا نمرەکانیان وەرگرن دواتر خاوێنکردنەوە کران. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ویکیپیدیا شوێنی دانانی ئەرکی قوتابخانە و زانکۆ نییە. ئێمە گەر تاگی سڕینەوەیان لێنەدەین و زوو لایان نەبەین تا ماوەیەکی دی لەبیرمان نامێنێ یان بەشێوەیەک ون دەبن. ئەوەی ئەوانە دەیکەن خزمەت نییە بە ویکیپیدیا، ویکیپیدیا پێویستی بە دروستکردنی وتاری ئینسایکلۆپیدیایی و پەرەپێدانی وتارەکانی دیکەیە، نەک بڵاوکردنەوەی پوختەی پرۆژە و توێژینەوەکان. سەرچیا‏١٦:٣٢، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم چەند وتارەی کە دانراون لە ڕاپۆرت دەکەن نەک وتارێکی ویکیپیدیا، لەم یەک و دوو ساڵەی ڕابردووش چەندەھا قوتابی ھەبوون کە وتاری بەسوود و تێر و تەسەلیان لە زمانە ئینگلیزیەوە وەرگێڕایە زمانی کوردی. ھیوادارم ئێوەش وا بکەن وتارێک وەربگێڕن ھەم سوود بە خۆتان و ھەم سوودی بۆ کەسانی تریش ھەبێت. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: دەزانم کە چاوتان لە من کردووە. ئەوانەی یەک دوو ساڵی پێشوو وتاری وەرگێڕدراو بوون و تا ڕاددەیەکی مامناوەندیش باش بوون و بە کەڵکی ویکیپیدیا دەھاتن (تەنیا ھەندێکیان نەبێت کە لە کۆڵی خۆیان کردبوویەوە و ئەوانەمان سڕییەوە)، بەڵام ئەمانە وتار نین و لە توێژینەوەی کەسی، ڕاپۆرت و شتی وا دەچن (و خۆزگە بە کەڵکی ویکیپیدیا بھاتایەن). نابێت وتاری ئینسایکڵۆپیدیایی و ئەو جۆرە نووسینانە بە یەک شت ھەژمار بکەین و زۆریان فەرقە. بەکورتی لە ھەر کەسێکی ویکیپیدیا و ھەر پڕۆژەیەک بپرسین یان شتێکی وا بکرێت، ئەوا قبووڵی ناکەن. وەک کاک سەرچیاش وتی، گەر ئێستا پاکیان نەکەینەوە، ئەوا دوای چەند ڕۆژێک لێمان ون دەبن. باشتریشە ئەوانیش بزانن کە بۆ ئەو کارەیان شوێنێکی تر ھەڵبژێرن یان ئەرکەکانیان بۆ وەرگێڕانی وتارەکان بگۆڕن و کاتیان بۆ وەھا شتێک تەرخان بکەن. سپاس بۆ خەمخۆریت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵام بەڕێز @Aram:، @Arya sarhan:، @Serchia:، من پێشنیارێکی ترم ھەیە لە جیاتی سڕینەوەی وتارەکان بۆچی نەیان گوازینەوە بۆ پەڕەی خۆلەتەپانێی خۆیان؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کەڵکی نییە. ھەوڵ دەدەین ١٠ ڕۆژێک چاوەڕێ بکەین و دوای ئەوە بەبێ چاوەڕێکردن دەیانسڕینەوە، بەڵام تاگلێدان بەردەوام دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٥، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارە پاسنەدراوەکانی ویکیپیدیا

بەڕێز @Aram:، @Aza:. @Calak:، @Kushared:، @Pirehelokan:، @Serchia:
لەم دواییانەدا وتارێکی زۆر دروستکراون لە ویکیپیدیای سۆرانی و چاودێریان نەکراوە و پاس نەدراون رۆژ لەدوای رۆژیش ویکیپیدیای سۆرانی زیاتر پێشدەکەوێت و وتارەکان زیاتر دەبن لە ئێستادا ئەوانەی ئەتوانن چاودێری وتار بکەن و بەسەریدا بچنەوە و وەک پاسدراو نیشانی بکەن دوو گروپن: بەڕێوەبەران و بەسەرداچوونەوەکەرانن ئایا ناتوانین ئەو مافە بدەینە ئەندامانی پاسدەرانی خۆگەریش؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٤٠، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چەند بەڕێوەبەرێک ناتوانن بەسەر ھەموو شتێکدا بچنەوە. بەکارھێنەری چالاکیش دەتوانێت لەمە ھاوکاربێت بە چاککردنی کێشە و کەموکوڕیی وتارەکان. ئەو مافەی باسی دەکەیت، ئێستا لە دەستی بەڕێوەبەران نییە. بە ڕای منیش باشتر دەبێت گەر ھەندێک بەکارھێنەری چالاک ئەو مافەیان ھەبێت. سەرچیا‏١٥:١٤، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، داواکاری مافێکی نوێ

ڕوونکردنەوە

لەم دوایانەدا وتار گەلێکی زۆر دروستکراون و پێویستیان بە پاسدان و بەسەرداچوونەوە ھەیە، ئەمە جگە لەوەی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پێشدەکەوێ و وتاری زیاتر دێنە ژوورەوە لە ئێستادا تەنھا شەش کەس توانای بەسەرداچوونەوە و پاسدانی پەڕەکانی ناوەوەی ویکیپیدیای کوردی سۆرانیان ھەیە، بۆ کوالێتییەکی باشتر و ویکیپیدیایەکی باشتر بەھۆی ئەوەی پەڕەکانی ویکیپیدیا نوێنەرایەتی خودی ویکیپیدیا و باگراوندی ویکیپیدیا ئەکەن داوا دەکەم ژمارەی ئەوانەی ئەتوانن بەسەر وتار دا بچنەوە زیاتر بکرێن ھەروەک لە بەشی داواکاری ڕوونی دەکەمەوە

داواکاری

داوای مافی بەسەرداچوونەوەکەر بۆ ھەر یەک لەوانە دەکەم کە شارەزاییان لە چۆنیەتی کارکردن و بەڕێوەچوونی ویکیپیدیا ھەیە لەناویاندا بەڕێز @-Haryad: داوا دەکەم دەنگ بدرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات مافەکە بەردەست بکرێت بۆ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی تا بتوانرێ بە زووترین کات مامەڵە لەگەل پەرەکانی ویکیپیدیا بکرێت.

بانگھێتنامە

@Abdurhman Ahmad:، @Ahrirrr: @Amine yousefi: @AminiM24: @Aram: @Arya sarhan: @Aza: @Calak: @Danial2703kurdistan: @Darwen11: @Hamagelarai: @Hastyar Abdullah: @ئاراس نوری: @ئیلامی: @فەرهاد: @مامۆستا: @هیوا: @Khabat4545: @Khabat4545: @Khabat4545: @Kurd2021: @Kushared: @Min.neel: @Pirehelokan: @Serchia: @Shahid tahir: @ساکاتا گینتۆکی: @علاء:

English

Request for Accessing New Page Reviewer Permission in This Wikipedia, Therefore the permission shall be granted to whoever is qualified, By Accessing this Permission it can help us to Review and who can Mark new pages , as for now only fewer Users are available who can Mark new pages in the CKB Wikipedia and it's burdensome for them as our Wikipedia Grows numbers of new pages will increase as well, it will be more easier for us if we have More People who can help us review and keep Article's Fine Quality

دەنگدان

  پشتگیری

  بێلایەن

  دژایەتی

  لێدوانەکان

سپاس بۆ ئاماژە کردن بە من، ھەر کەسێکی تریش ئەیەوێت وەک وتت ئەوانەی شارەزان با داوای بکەن بەڵام دەبێت مافەکە بخوێنەوە. لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٥٨، ٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  پرسیار: بەڕێز @Aram: کاتی داواکارییەکە لەمێژە تێپەڕیوە ئایا بەڕێوەبەرێک یان کەسێک داواکارییەکە بەرز ناکاتەوە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٢٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: بابەتەکە تێکەڵ بووە! جارێ تا مەبەستەکەت بەتەواوی یەکلایی نەبێتەوە داواکاری پێشکەش ناکرێت. ئێستا تۆ مەبەستت لە پاسدانی پەڕە نوێیەکان (en:Wikipedia:New pages patrol/Reviewers) patroller یان بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان (en:Wikipedia:Reviewing pending changes) reviewerە؟ کە ئەمەیان پێی دەوترێت بەسەرداچوونەوەکەران. وابزانم ئەو دوو مافەت تێکەڵ کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٣، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز ئارام سەیری بەشی داواکاری بکە، مەبەستم بەسەرداچوونەوەکەرە، ئەو مافەی تازەش تۆ ئاماژەت پێدا خراپ نابێت گەر ھەبێت، ھەرچۆنێک بێت ئێستا مەبەستی ئەم دەنگدانە لە بەسەرداچوونەوەکەرە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: بیرخستنەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: واز لە وشە کوردییەکە بێنە. پێم وا بێت بەھەڵە پەڕەکەت دروست کردووە. تەنیا یەکێک لەمانە ھەڵبژێرە:
  • ئ. پاسدانی پەڕە نوێیەکان
  • ب. بەسەرداچوونەوە بۆ دەستکارییە ھەڵواسراوەکان
سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٦، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
گومانی تیا نییە (ئ. پاسدانی پەڕە نوێیەکان) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٢، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا. @Sakura emad: و ئەوانی تر ئاگادار بن کە مافی پاسدەر بە پرۆژەکەمان زیاد کرا. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٠، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە مافەکە زیاد بکە بۆ ئەوانەی لێرە داوایان کردووە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ئەم دەنگدانە بۆ زیادکردنی گرووپەکە بووە. بۆ داواکردنی مافەکە، فەرموونە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/پاسدەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٧، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوەیەکی گشتی بۆ وتاری ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە

سڵاو پێویستم بە پێشنیاری ئێوەی بەڕێز ھەیە لەسەر وشەی (Royal Society) لێرە من بە کۆمەڵگای شاھانە وەرگێراوە، ھەرچۆنێک بێت لە وتاری پێشوو تر بە ئەنجومەنی پادشایی وەرگێردراوە، ڕای ئێوە چییە؟ یەک وشە ھەڵبژێردرێ لەم نێوانە یەک ھەردووکیان بکرێنە یەک و ڕەوانەکەری بۆ دروست بکرێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

لێدوان

  لێدوان: سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٠، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە