لە زانستی بیرکاریدا، چەماوە (بە ئینگلیزی: Curve) بریتییە لە خاڵگەلێک کە یەک خاڵی بزۆز، بێ‌ناوبڕ بەسەریاندا تێدەپەڕێت و پێکەوە دەیانلکێنێت.

نموونەیەک لە چەماوەیەکی سادە و داخراو

پێناسە دەستکاری

 
سنوورەکانی کۆمەڵەی ماندێلبرۆت، وەکوو چەماوەیەکی داخراوە.

لە تۆپۆلۆژیدا، چەماوە بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

وا دابنێ I ماوەیەک بێت لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا (ژێرکۆمەڵێکی پێکەوەبەست لە  ). ئەوا، چەماوەی   نەخشەیەکی بەردەوامە لە I بۆ X و بەم شێوە ھێما دەکرێت:  ، لێرەدا X بۆشایییەکی تۆپۆلۆژیکییە.

  • بە چەماوەی   دەوترێ سادە ئەگەر بۆ ھەر x،y ێک لە Iدا:

 

  • بە چەماوەی   دەوترێ داخراو یان ئەڵقە ئەگەر   و ئەگەر  . بە دەستەواژەیەکی تر چەماوەیەکی داخراو نەخشەیەکی بەردەوامە لە بازنەی  دا.
  • بە چەماوەی داخراوی سادە چەماوەی جۆردەنیش دەوترێ. بەپێی تیۆرمی چەماوەی جۆردەن، ھەر چەماوەیەکی داخراو وەکوو C، ڕووتەختەکە دەکاتە سێ بەشی جیا، دەرەوە، ناوەوە و ڕووی چەماوەکە.

ڕووتەختە چەماوە بە چەماوەیەک دەوترێ کە تێیدا X بۆشاییی ئیقلیدسییە.

درێژایی چەماوە دەستکاری

لە بۆشاییی مەتریکدا «درێژایی» چەماوەی   بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

 

سەرچاوەکان دەستکاری