لە بیرکاریدا ٬ پاشیەکیی کۆشی (بە ئینگلیزی: Cauchy sequence) بریتییە لە پاشیەکییەک کە تێرمەکانی بەزیادبوونی بەھای n زیاتر و زیاتر لێک نزیک دەبنەوە. پاشیەکیی کۆشی بە ناوی ئۆگوستین-لوی کۆشی ماتماتیکزانی فەڕانسەوییەوە ناونراوە.

وێنەی ڕوونکردنەوەی پاشیەکییەکی کۆشی

لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا دەستکاری

بە پاشیەکیی   دەوترێت کۆشی، کاتێک بۆ ھەر ژمارەیەکی ئەرێنیی دڵخواز وەکوو ε ٬ N ێکی تەواو بوونی ھەبێت بەشێوەیەک کە بۆ m ،n>N ئەوا:

 

لە بۆشاییی مەتریکدا دەستکاری

پێناسەی پاشیەکیی کۆشی لە بۆشاییی مەتریکدا بەم شێوەیە کە لەجیاتی  ، دووری واتە   دادەنرێت. لە بۆشایییەکی مەتریکدا وەکوو بۆشاییی (X، d) بە پاشیەکیی   دەوترێت کۆشی کاتێک بۆ هەر ژمارەیەکی ئەرێنیی دڵخواز وەکوو ε ٬ Nێکی تەواو بوونی هەبێت بەشێوەیەک کە بۆ هەموو m ،n>N ئەوا:

 

سەرچاوەکان دەستکاری