فیریال ئەشرەف عبدلعزیز (بە عەرەبی: فریال اشرف عبدالعزیز‎؛ لەدایکبووی ١٦ی شوباتی ١٩٩٩) وەرزشوانی کاراتێی میسریە، یەکەم خانمە وەرزشکاری میسرییە مەدالیای زێری لە کاراتێ لە کێشی ٦١ kgی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بباتەوە.[١][٢] لەھەماکاتیش یەکەم خانمە وەرزشکاری میسرە مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیاد بەدەست بھێنێت .[٣][٤]

فیریال ئەشرەف عبدلعزیز
زانیاری کەسێتی
لەدایکبوون (١٩٩٩-٠٢-١٦) ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ (تەمەن ٢٥ ساڵ)
وەرزشی
وڵاتمیسر
وەرزشکاراتێ
دەستکەوتەکانی
فیناڵە ئۆڵۆمییەکانGold tokyo 2020

ژیان دەستکاری

ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ لە میسر لەدایک بووە.[٥]کاتێک تەمەنی دەبێتە حەفت ساڵ خولیای کاراتێ بۆ دروست دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش بەشداری ڕاھێنانەکانی کاراتێ دەکات لە قاھیرە. لە ژیانی خوێندە خولیای ئەوەبوو ببێتە دەرمانساز بڕوانامە لەو بوارە بەدەست دێنێت . لەسالی ٢٠١٩ بە نوێنەرایەتی میسر وەک یەکێک لە وەرزشوانەکانی کاراتێ بەشداری یارییەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ دەکات کە لە شاری ڕەباتی وڵاتی مەغریب بەڕێوەچوو. مەدالیای زیوی لە کێشی ٦٨ کیلۆگرامی بەدەست ھێنا.[٦]فیریال ئەشرەف و جیانا فارووق تەنھا دوو وەزرشوانی کاراتێ میسرین کە لەسەر ئاستی خانمان مەدالیایان بەدەست ھێنا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠. جیانا لە کێشی ٦١ کیلۆگرامی مەدالیای بڕۆنزی بردەوە لە ڕۆژی پێشتر.[٧]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ دەستکاری

فیریال یەکێک بوو لە وەرزشوانە میسرییە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە کێشی ٦١ کیلۆگرامی بەشداری ڕکابەرییەکانی کاراتێی کرد.[٨]توانی سەرجەم ڕکابەرەکانی شکست پێ بھێنت و بگاتە یاریی کۆتایی، لەو قۆناغەدا لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی قورسدا لەگەڵ وەرزشوانی ئازەربایجانی ئێرینا زارتیسکا گەیشتن بەیەک بە ئەنجامی ٢٫٠ ڕکابەرییەکەی بردەوە و بووە یەکەم خانمە وەرزشوانی میسری مەدالیای زێری لە ئۆڵمپیادی ھاویینە بباتەوە .[٩] دوای ١٧ ساڵ میسر مەدالیای زێری بەدەست هێنایەوە .[١٠]

خەڵاتەکان دەستکاری

ساڵ پالاوانێتی شوێن پلە ڕووداو
٢٠١٨ پالاوانێتی کاراتێی جیھانی مەدرید، ئیسپانیا 3rd Team kumite
٢٠١٩ یارییەکانی ئەفریقا ڕەبات، مەغریب 2nd Kumite 68 kg
٢٠٢١ یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ، ژاپۆن 1st Kumite +61 kg

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Feryal Abdelaziz Wins Historic GOLD for Egypt at Tokyo 2020 Olympics | Egyptian Streets" (بە ئینگلیزی). 2021-08-07. Retrieved 2021-08-08.
  2. ^ "Feryal Abdelaziz wins Egypt's first gold medal in Tokyo Games". Egypt Independent (بە ئینگلیزی). 2021-08-07. Retrieved 2021-08-08.
  3. ^ "Feryal Abdelaziz becomes first Egyptian woman to win Olympic gold". Tokyo 2020 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-08. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Feryal Abdelaziz reaches karate final to guarantee another Tokyo 2020 medal for Egypt". Arab News (بە ئینگلیزی). 2021-08-07. Retrieved 2021-08-08.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "Feryal Abdelaziz Wins Historic GOLD for Egypt at Tokyo 2020 Olympics | Egyptian Streets" (بە ئینگلیزی). 2021-08-07. Retrieved 2021-08-08.
  6. ^ "فريال أشرف تحصد ذهبية الدوري العالمي للكاراتيه بدبي - أخبار الكاراتيه - 195 سبورتس". web.archive.org. 2021-03-14. Retrieved 2021-08-08.
  7. ^ "Feryal Abdelaziz Wins Historic GOLD for Egypt at Tokyo 2020 Olympics | Egyptian Streets" (بە ئینگلیزی). 2021-08-07. Retrieved 2021-08-08.
  8. ^ "لأول مرة الكاراتيه في الأولمبياد.. «اليوم» داخل معسكر منتخب مصر". موقع اليوم الإخباري (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-08.
  9. ^ "Feryal Abdelaziz becomes first Egyptian woman to win gold | NBC Olympics". www.nbcolympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-08.
  10. ^ "بعد 17 عاما من الغياب.. مصر تتذوق طعم الذهب من جديد في الأولمبياد - بوابة الشروق". www.shorouknews.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-08.