لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ٤٢:
::::{{وب|Épine}}، {{وب|ئارام بکر}}، یەکەم، وتارەکانی بێتھۆڤەن و موتسارت پێشتر ھەڵبژێردراون و خراونەتە سەر پەڕەی دەستپێک. وتم با دووپات و چەنپات نەبنەوە. دووھەم، پاڵیسی دەڵێت وتاری ھەڵبژێردراو وتارێکی باشە کە کامپرەھێنسیڤ بێت (پێویست ناکات درێژ بێت حەتمەن) و لە بواری ڤیژواڵیشەوە باش بێت. ئینجا ھەمیشەش وتوومە باش و خراپ زۆر سابجەکتیڤە. لە ویکیی ئێمەدا ئیتر ھەر تەواو. بۆ نموونە ئەو وتارانەی بێتھۆڤەن و مۆتسارت کە ناوت برد ھەر کام دەیان کەموکۆڕیی ڕێنووس و ڕێزمانیان تیایە. جگە لەوە بە حیساب لە ویکیی سۆرانیدان، بەڵام یەک سەرچاوەی کوردیشیان نییە!! کردووشمانن بە باش و ھەڵبژێردراو. ئەو وتارانەی وتم پێشنیارێک بوون بۆ خاوێنکردنەوەی وتارەکان و بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستی ھەڵبژێردراو، نەک ئەوەی کە بە ئەجی مەجییەک بکرێن بە ھەڵبژێردراو. لە کارە بەڕێوبەرایەتییەکاندا دەستێوەردانی کاری {{وب|Épine}} ناکەم، چون وائەزانم پرینسیپی ھەیە. بەڵام وابزانم بڕێک لەسەر سیاسەتەکانی ویکیپیدیا جیاوازیی بیروڕامان ھەیە. [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏٠٢:٢٧، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
::::: بەڕێز {{و|Pirehelokan}} تکایە کۆتا خاڵ (و ئەوانی تری) [[ویکیپیدیا:سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو|سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو]] ببینە. من کاتێک بەسەرداچوونەوە بۆ وتار دەکەم لەسەر بنەمای ئەوانە و [[وپ:قو]] دەیکەم، دڵنیابە کە کەس بە قەدەر من ئەزموونی نییە لە وتارە ھەڵبژێردراو و باشەکاندا لە ویکیپیدیای کوردی، و کە من باسی باشیی ئەو دوو وتارەم کرد باسی درێژییەکەیانم نەکرد بەڵکو باسی ئەوەم کرد کە چۆن لە چاو ئەوانی تردا پوختترن. لەلایەکی ترەوە، ویکیپیدیا سیاسەتێکی وای نییە بڵێت دەبێت سەرچاوەکان ھەر کوردی بن و لە ھیچ ویکیپیدیایەکی تریش وا نییە و ھەرگیز واش نابێت. ھەر لە خۆت دەپرسم ئایا ئەوە بیرۆکەیەکی باشە؟ ویکیپیدیا ماڵپەڕێکە کە پشت بە سەرچاوەی جیاواز جیاواز دەبەستێت، کەمێک لەو و کەمێک لەم تاکوو وتارێک پێک بھێندرێت لێی. پێشووتر ھەر بەڕێزتان ڕەخنەشتان لە وتاری [[گرێگری ھاوس]] گرت دەربارەی «ھەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانی» کە ڕاستت فەرموو تێیاندا بوو، ئەوانەی منیش شاز نێن و تێیاندایە، بەڵام من پێم وتوویت و دووبارە پێت دەڵێمەوە کە لەکاتی پاڵاوتنەکاندا لێرە ئامادە بە بەسەرداچوونەوەیان بۆ بکە باشترە، چوون ئەگەر خۆت ئامادەییت تێدا نییە چاکسازییەک بکەیت ھەر وا دەمێننەوە. من چوون ئەو دووانەم وەرگێڕاوە بە نموونە بە شێوەیەکی باش دێنە پێش چاوم و خۆشم ناتوانم بەسەرداچوونەوەیان بۆ بکەم، دەبێت یەکێکی تر بیکات. تا ئێستا ئەوەی بەسەرداچوونەوە بۆ وتارەکان دەکات (بە تەواوی) خۆم و {{و|ئارام بکر}} بووین، ئیتر ئێمەش خوا نین، شتمان لەژێر دەست دەر ئەچێت. ھەوڵەکانی تۆشم لە پێش چاوە کە بۆ وتاری [[کشومات]] و [[ھاوڕەگەزخوازی]] و [[گرێگری ھاوس]]یش بەسەرداچوونەوەت بۆ بڕێکی وتارەکان کردووە و دەستەکانت خۆش بێت کە باشترت کردوون. ئێستا من دەمەوێت لە کۆتاییدا ئەوە بڵێم کە ھەڵە لێک تێگەیشتنێک ھەیە: کاتێک وتارێک باش بوو، و ویسترا بکرێت بە ھەڵبژێردراو، پێویستە دووبارە ھەڵبسەنگێندرێتەوە، ئەگەر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری باشدا گونجاو ھیچیانی پێشێل نەکرد ناتوانین وەک وتاری باش لایبەرین، تەنیا ڕێگە بۆ ئەوەی وتارێکی باش بکرێت بە ھەڵبژێردراو ئەوەیە کە وتارەکە وای لێ بکرێت لە باشیدا سیاسەتەکانی وب-ی تێپەڕاندبێت و لە ئاستی سیاسەتەکانی وھ-بێت، کە من ئێستا بەڕاستی لەڕووی [[وپ:شێواز|شێوازەوە]] (کەمی پەڕگە و دەرچوونی پەڕگە لە بەشەکان بەھۆی کەمی دەقەوە، تاد...) بە شیاو نازانم. بێگومان ئەگەر چاکسازی تێدا بکرێت وەک باسم کرد ئەو کاتە دەتواندرێت بپاڵێورێت و ڕای کۆمەڵگە وەرگرین.--&#9666; [[بەکارھێنەر:Épine|<b style="color:red;font-size:13px;display:inline-block;border:1px solid red">ئێپین</b>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Épine|<b style="color:black;font-size:11px">لێدوان</b><span style="color:red">&#9836;</span>]]</sub> ‏١٠:١٥، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
::::::جیا لە باسی وتاری چاک و فڵان، دەربارەی سەرچاوە: بە پێی [https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D8%B3%DB%95%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%8C%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86#%D8%B3%DB%95%D8%B1%DA%86%D8%A7%D9%88%DB%95_%D8%BA%DB%95%DB%8C%D8%B1%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86 وپ:سب]، سەرچاوەکان باشترە کوردی بن. ئیستە ڕەنگە لە بواری تەکنۆلۆژیی وەکوو شتێکی وەک ژیریی دەستکرد یا ئینتەرنێتی شتەکاندا سەرچاوەی کوردی کەم بێت، بەڵام سەبارەت بە کەسایەتییە مێژووییەکان زۆر جار سەرچاوەیەکی بڕوا پێکراو ھەر دەست دەکەوێت. [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏١٩:٤٦، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
 
==وتاری ھەڵبژێردراو==
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن".