تاھێر یاروەیسی ناسراو بە وسا تاھێر (١٩٤٠ لە گاوارە - ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە کرماشان) مۆسیقازان و مامۆستای ئامێری تەموورە بوو. تاھێر یاروەیسی بەدوای تەمەنێک چالاکی لە بواری مۆسیقا بە تایبەت ئامێری تەموورە و مۆسیقای یارسان، لە کۆتاییەکانی تەمەنی تۆشت نەخۆشی بوو و بەدای ماوەیەک کە لە کۆمادا بوو، لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە نەخۆشخانەی بێستوونی شاری کرماشان کۆچی دواییی کرد.[١]

تاھێر یاروەیسی

لەدایکبوون١٩٤٠
مەرگ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩
نەتەوەکورد
پیشەژەنیاری تەموورە

ژیان دەستکاری

تاھێر یاروەیسی لە ساڵی ١٩٤٠ لە بنەماڵەیەکی یارسان لە شاری گاوارە سەر بە شارستانی داڵاھۆی پارێزگای کرماشان لە دایک بوو. ژەنینی تەموورە لە تەمەنی دە ساڵی دەستیپێکرد و لە لای سەید وەلی حوسەینی خەریکی فێربوونی مەقامەکانی ئەم ئامێرە بوو، کە یەکەمین و کاریگەرترین مامۆستای بوو کە چوو بۆ لای و یەکێک لە گەورەترین ژەنیارەکانی تەموورە بووە. ھەروەھا لالۆ بەیرخان یەکێک دیکە لە مامۆستاکانی بوو کە یاروەیسی لە ھونەریان کەڵکی وەرگرت. تاھێر یاروەیسی جگە لە ژەنینی تەموورە، لە تاشین و درۆستکردنی ئەم ئامێرەش زۆر بەکار بوو و ئەم ھونەرە لە لای چەنگیز فەرمانی فێر بووبوو کە گەورەترین مامۆستای تەموورەتاشی لە کۆمەڵگای یارسان بوو. تاھێر یاروەیسی قوتابییەکانێکی زۆری پەروەردە کرد و ژیانی خۆی بۆ پەروەردەکاریی چڕین و ژەنینی تەموورە پێشکەش کردبوو و کەلامچڕەکان و ژەنیارانێکی زۆر لە ناوچەکانی جیاوازی کرماشان و تەنانەت شارەکانی دیکە وەکوو تاران پەروەردە کرد.[١]

فیستیڤاڵەکان دەستکاری

  • فیستیڤاڵی فەرھەنگ و ھونەر، ١٩٧٥
  • فیستیڤاڵی ئاوێنە و ئاواز، ١٩٩٤
  • فیستیڤاڵی ھۆنراوە و وێژەی شاباد، ٢٠٠١
  • فیستیڤاڵی قەسر شیرین، ٢٠٠١
  • فیستیڤاڵی مۆسیقای شاباد، ٢٠٠١
  • فیستیڤاڵی دابونەریتی تاران، ٢٠٠١
  • فیستیڤاڵی سنە، ٢٠٠٢
  • فیستیڤاڵی (ذکر و ذاکرین)ی مەشھەد، ٢٠٠٣
  • فیستیڤاڵی تەموورەی سەحنە، ٢٠٠٣
  • فیستیڤاڵی مۆسیقای مەقامیی کرمان، ٢٠٠٣
  • فیستیڤاڵی مۆسیقای مەقامیی کرمان، ٢٠٠٤
  • فیستیڤاڵی ڕامسەر، ٢٠٠٤
  • فرھنگسرای نیاڤەرانی تاران، ٢٠٠٤
  • فیستیڤاڵی مۆسیقای ئایینیی بەرلین لە ئەڵما، ٢٠٠١
  • کۆنسێرت لە تاجیکستان، ٢٠٠٤
  • ژەنینی مەقامەکانی کۆنینەی تەموورە لە کۆنفرانسی زمانی کرماشانی و ئیلامی، لە ھەولێری باشووری کوردستان، ٢٠٠٥

ئەلبووم دەستکاری

  • مەجنوونی (مەقامە مەجلیسیەکانی تەموورە)

سەرچاوەکان دەستکاری