تانسو چیللەر (بە زمانی تورکی: Tansu Çiller؛ لە دایکبووی ٢٤ی ئایاری ١٩٤٦، ئەستەمبوڵ) ژنە سیاسەتوان و ئابووریزانی تورکییە. ئەو لە ماوەی ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٣ تاکوو ٦ی ئازاری ١٩٩٦، وەک ٢٢ەمین سەرۆک وەزیرانی تورکیا کاری کرد.[١] ئەو بەیەکەم سەرۆک وەزیرانی ژن لە مێژووی تورکیا دادەنرێت. بەر لەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت، ئەو لە چەند پلە و پۆستێکی باڵای دیکە کاری کردووە لەوانە، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو لە ماوەی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٦ تاکوو ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٧، لە کابینەکەی نەجمەدین ئەرباکان، لە هەمان کات و ماوەشدا وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو. لە ماوەی ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ بۆ ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٣، وەزیری دەوڵەت بوو بۆ کارووباری ئابووری.[٢]

تانسو چیللەر
بە تورکی: Tansu Çiller
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٥-٢٤) ٢٤ی ئایاری ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
باوکNecati Çiller
ھاوسەرÖzer Uçuran Çiller
پیشەئابووریناس، دیپلۆمات، سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ
شوێنی کارکردنBoğaziçi University
ئەندامی حیزبیTrue Path Party
خەڵاتەکانdoctor honoris causa of Keiō University

تانسو چیللەر لە ماوەی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٩٣ تاکوو ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢، سەرۆکی حیزبی ڕێگای ڕاستیی بوو لە تورکیا. لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ لە کارکردنی لە بواری سیاسەت خۆی خانەنشین کرد.[٣] ئەو لە زانکۆی بۆسفۆر بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری بەدەستهێنا. دواتر لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکا درێژەی بە خوێندنی دا.[١]

لە ماوەی سەرۆکوەزیرانی تانسو چیللەر، چەندین ڕاپۆرت لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکرایەوە لەسەر خاپوورکردنی گوند و شارۆچکە کوردییەکان، هەروەها سووکایەتی و دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر هاوڵاتیانی سڤیلی کورد لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە. ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٦ بڵاوکرانەوە.[٤][٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Tansu Çiller | Turkish prime minister and economist». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Tansu Çiller Kimdir? - Güncel Tansu Çiller Haberleri». www.sabah.com.tr. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Tansu Ciller | Turkish prime minister and economist». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە 2017-12-06 ھێنراوە.
  4. ^ Refugees، United Nations High Commissioner for. «Refworld | The Situation of the Kurds». Refworld (بە ئینگلیزی). لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ [١]