تارا فارس شەمعوون عاشا (١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ – ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨)، مۆدێل و فەشنیست و کەسایەتییەکی سۆشیال میدیای عێراقی بوو. لە سۆشیال میدیادا ناوبانگی دەرکرد دوای ئەوەی وەک دووەمین شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٤ ھەڵبژێردرا، ھەروەھا بە جلوبەرگی بوێرانەی ناوبانگی دەرکرد. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ناوچەی کەمپی سارا لە بەغدا کوژرا و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتی کە بەھۆی تەقە لەسەر و سنگی گیانی لەدەستدا.

تارا فارس
بە عەرەبی: تاره فارس الشهيده
لەدایکبوون١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦
بەغدا، عێراق
مردن٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨(٢٠١٨-٠٩-٢٧) (٢٢ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەfashion model، social activist، Internet celebrity، نووسەر
دانیشتوویھەولێر
ڕەنگی قژقژی ڕەش

ڕووداوەکانی کوشتن دەستکاری

تارا فارس لە قۆناغێکدا کوژرا کە تێیدا مردن و کوشتنی چالاکوان و کەسایەتییە ناودارەکان لە عێراقدا زۆر بوو و ئەوەش بە مردنی گوماناوی ڕەفیف ئەلیاسیری دەستی پێکرد کە تارا فارس لە یادکردنەوەیدا وتی: «ئەوان پێشوون و ئێمە دواترین». پاشان تارا دوای مانگێک کوژرا، دوای ئەوەی گەڕایەوە عێراق کاتێک لە گەشتێکدا بوو لە تورکیا. پارچەیەکی ڤیدیۆیی تیرۆرکردنی بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن کامێرای چاودێرییەوە لە ماڵێکدا گیرا کە دەوروبەری شوێنی تاوانەکە بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری