بە کەس نەڵێیت (فیلم)

بە کەس نەڵێیت فیلمێکی ٢٠٢٠ی دەروونیی ھەستبزوێنی ئەمریکییە کە لەلایەن ئەلێکس مەکاولای نووسراوە و دەرھێندراوە، و یەکەم کاری دەرھێنانییەتی. جاک دیلان گرەیزەر، فیۆن وایتھێد، ڕاین ویڵسن و مینا سوڤاری ڕۆڵی سەرەکی تیادا دەگێڕن.

بە کەس نەڵێیت
پەڕگە:Don't Tell A Soul.jpg
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرئەلێکس مەکاولای
بەرھەمھێنەر
  • کریس مانگانۆ
  • مێری-کەی پۆو
نووسەرئەلێکس مەکاولای
ئەکتەران
مۆسیقاجۆسێف ستیفنس
وێنەگری سینەماییگویلێرۆ گارزا
مۆنتاژبێن باودھوین
بڵاوکردنەوە
  • Saban Films
  • Lionsgate Films
دەرچوون
ماوەی فیلم٨٣ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی

فیلمەکە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا لە ڤیستیڤاڵی فیلمی دۆوڤڵدا پەخشکرا.

چیرۆک دەستکاری

جۆوی ھەرزەکارێکی پازدەساڵانە، دایکی توشی شێرپەنجەی سییەکان بووە بەھۆی ئەو کارگەیەی لە گەڕەکەکەیان ھەیە و ژینگەی ناوچەکەی پیس کردووە، جۆوی پازدە ساڵان تاوەکو یارمەتی دایکی بدات و لە چاڵی نەخۆشی شێرپەنجە دەری بکات، خۆی دەکەوێتە ناو دوو چاڵەوە چاڵێکیان دونیای سەرەڕۆیی برا گەورەکەیەتی و چاڵێکیش دونیای پیاوکوژێکی دڕندەیە کە دەیەوێت خراپ پەروەردەی بکات. لەنێوان ئەم تەنگەژانەی کە جۆوی پازدەساڵان تێی کەوتووە ھەردوو چاڵەکە دەگۆڕێت بۆ چاڵێکی ڕاستەقینە و برا گەورەکەشی لە چاڵی سەرەڕۆیی دەردێنێت و دەیخاتە چاڵە ڕاستەقینەکە، تا ئەوکاتەی دایکیان بە فریایان دەکەوێت و یارمەتییەکان بۆ خۆیان بەکاردێنن.[٢]

بەشداربووان دەستکاری

  • جاک دیلان گرەیزەر بەڕۆڵی جۆوی
  • فیۆن وایتھێد بەڕۆڵی مات
  • ڕاین ویڵسن بەڕۆڵی دەیڤ ھامبی/ ڕاندی مایکل سادلەر
  • مینا سوڤاری بەڕۆڵی کارۆل

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Don't Tell a Soul". Tribeca Film Festival. Retrieved May 21, 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://deadline.com/2020/03/tribeca-sets-feature-lineup-1202873177/

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری