کتێبی بە ناوی نەریت، (توێژینەوەیەکی گشتگیر لەسەر خەتەنەکردنی ژنان لە ئێران) بەرھەمی توێژەر و مرۆڤناسی کورد، کامیل ئەحمەدی و ھاوکارانییەتی کە لەسەر بابەتی چلۆنایەتی و بۆچییەتی خەتەنەکردنی ژنان لە ئێران و ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن وەشانخانەی «شیرازە» و چاپ و بڵاو کراوەتەوە. کتێبی بە ناوی نەریت لە ڕاستیدا ئەنجامی توێژینەوەیەکە کە کامیل ئەحمەدی و ھاوکارانی بە مەبەستی ڕوونکردنەوە و دەستنیشانکردنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی خەتەنەکردنی ژنان و لە مەودای ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ لە چوار پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و ھورموزگان ئەنجامیان داوە.[١][٢] ساڵی ٢٠١٧ کامیل ئەحمەدی لەگەڵ تاقمی ھاوکاری خۆی بۆ ھەڵسەنگاندنی دووبارەی ھەلومەرجی خەتەنەکردنی ژنان سەردانی ئەم چوار پارێزگایەیان کرد تا کاریگەرییەکانی کردەوە فێرکارییەکان و ڕاھێنانەکانی خۆیان و گرووپە توێژەرەکە ببیننەوە. ناوبراو ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەگەلەی کە باس لە دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی خەتەنەکردن دەکەن لە کتێبێکی دیکەدا بە ناوی «گومانی ڕوو لە گۆڕان» و «پێشینەیەک لەسەر خەتەنەی کوڕان یان پیاوان» چاپ و بڵاو کردەوە.[٣][٤][٢]

کامیل ئەحمەدی بەھۆی ئەنجامدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی خۆی بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەسەر خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی وەک خەتەنەکردنی ژنان و ھتد خەڵاتی جۆراوجۆری پێ بەخشراوە کە بۆ ئەم بابەتە دەتوانین ئاماژە بدەینە خەڵاتی «ئەدەبییات و زانستە مرۆیییەکانی» بنکەی ئاشتیی جیھانی لە زانکۆی جۆرج واشەنگتۆن.[٥]

ناوەرۆک و شێوازی لێکۆڵینەوە لەم کتێبەدا

دەستکاری

کتێبی بە ناوی نەریت (تاوتوێکردنی دۆخی خەتەنەکردنی ژنان یان سەقەتکردن و بڕینەوەی ئەندامی زاوزێ لە ئێران) یەک لە بەرهەمە سەرەتاییەکانی کامیل ئەحمەدییە لە ماوەی چالاکییە زانستی و توێژینەوەییەکانی خۆی لە ئێران. ئەم کتێبە لەسەر بنەمای توێژینەوەیەک هەر بەم ناوە گەیشتۆتە ئەنجام. توێژینەوەیەک کە کامیل ئەحمەدی و هاوکارانی بە شێوەی نابەردەوام لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ لە گوندەکانی چوار پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و هورموزگان ئەنجامیان داوە. لەم توێژینەوەیەدا بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان شێوازی مەیدانی دەکار هێنراوە و لەگەڵ کۆمەڵگای نموونەی توێژینەوە وتووێژ کراوە. [٦]

ئەنجامەکانی کتێبی بە ناوی نەریت

دەستکاری

ئەنجامی توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدی و هاوکاری پیشاندەری ئەوەیە کە خەتەنەکردنی ژنان زیاتر لە نێو ئەو گرووپانەیدا باوە کە سەر بە ئایینزای شافیعین لە نێو سوننەکاندا و لە هەندێ لە ناوچەکانی پارێزگاکانی هورموزگان، کرماشان، کوردستان و ئازربایجانی ڕۆژاوا هەر لەمێژەوە هەبووە و ئێستاش بەشێوەی پەرژ و بڵاو لەو چوار پارێزگایەدا بوونی هەیە و دەکرێ. [٧]

ناوبراو لە دەسکەوتەکانی خۆیدا وەک گرنگترین هۆکارەکانی خەتەنەکردنی ژنان ئاماژە دەداتە هۆکار و بیانووە ئایین و شەرعییەکان، نەزانین، ئاستی نزمی خوێندەواربوون و نەخوێندەواری، هەژاری، کەلتووری پیاوسالارانە و ئەو باوەڕانەی دەگەڕێنەوە سەر داوێنپاکی و جوانی و تەندروستی؛ ئەحمەدی هەوڵی داوە تا پاش چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ کەسانی بەساڵاچوو و زانا ئایینییەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی دیکەی کۆمەڵگا لەو ناوچەگەلەدا و هەروەها کردنەوەی خولی ڕاهێنان و فێرکاری بۆ ئەو خەڵکەی ئەو نەریتەیان تێدایە، ڕێژەی خەتەنەکردنی ژنان دابەزێنێت. [٨] [٩] [١٠]

دەستبەسەرکران و مەحکوومبوونی نووسەر لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوە و نووسینی کتێب لەسەر ئەم بابەتە

دەستکاری

ئەم کتێبە لە ئێران ئیزنی چاپی پێ درا و بۆ جاری دووهەم لە دەرەوەی ئێران و لە لایەن وەشانخانەی ئاوای بووف، LAP LAMBERT Academic Publishing و لە هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسە، ئیسپانی، فارسی، کوردی و چەند زمانی دیکە چاپ کراوە.[٤]

ساڵی ٢٠١٨ ئاژانسەکانی هەواڵی دەرەوە و ناوخۆ هەواڵی دەستبەسەرکرانی کامیل ئەحمەدییان بڵاو کردەوە. ساڵی ٢٠١٩ دادگای تاوتوێکردنی تاوانەکانی کامیل ئەحمەدی کرایەوە و ناوبراو لەسەر کۆمەڵە تاوانێک وەک "هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنی حکومەت لە ڕێگای توێژینەوە و لێکۆڵینەوەوە" حوکمی ٩ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. تاوانێک کە بەشێوەی تایبەت ئاماژە بوو بۆ پرۆژەی کامیل ئەحمەدی لەسەر هەلومەرجی خەتەنەکردنی ژنان، هاوڕەگەزخوازان و شوناس و ئەتنیسیتە لە ئێران. ئەو کاتەی کە ئەحمەدی لە لایەن ڕێکخراوەی ئیتلاعاتەوە لە بەندیخانەی ئێڤین لێپێچینەوەی لیدەکرا، کۆمەڵێک لە توێژینەوەکانی ناوبراو وەک توێژینەوە لەسەر ناهاوسانان یان هاوڕەگەزخوازان لە لایەن وەشانخانەی مێهری لە لەندەن چاپ و بڵاو کرایەوە. [١١] [١٢] [١٣] [١٤] [١٥] [١٦] [١٧]

چاپی دووبارەی کتێبی بەناوی نەریت

دەستکاری

یەکەمین وەشانی فارسی کتێبی بە ناوی نەریت ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن وەشانخانەی شیرازە و وەشانی ئینگلیزیی ئەم کتێبە ساڵی ٢٠١٥ و لە لایەن وەشانخانەی Uncutvoice چاپ و بڵاو کرانەوە. ساڵی ٢٠١٧ و پاش ئەنجامدانی درێژەی توێژینەوەکانی ئەحمەدی و هاوکارانی لەسەر پێداچوونەوەی دووبارەیان لەسەر دۆخی خەتەنەکردنی ژنان، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ڕێژەی خەتەنە لە پارێزگا ئاماژەپێکراوەکاندا ڕووی لە داکشان کردووە. ناوبراو ئەنجامی توێژینەوە نوێکانی خۆی لە ژێر ناوی "گومانی ڕوو لە گۆڕان" و پێشینەیەک لەسەر خەتەنەکردنی کوڕان و پیاوان لە ساڵی ٢٠٢٢ و لەلایەن وەشانخانەی ئاوای بووف بە شێوەی ئی بوک بڵاو کردەوە.

دوکۆمێنتار

دەستکاری

کامیل ئەحمەدی هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی توێژینەوە مەیدانییەکانی ئەم کتێبە وتووێژەکان و زانیارییە دەستکەوتووەکانی توێژینەوەکەی تۆمار کردووە و دواتر کۆی ئەمانە پێکەوە بوونە هۆی دروستکردنی دوکۆمێنتارێک لەژێر ناوی "بە ناوی نەریت". دوکۆمێنتارێک کە یەکەمین دوکۆمێنتارە لەسەر خەتەنەکردنی ژنان لە ئێران و لە چيندین فستیڤاڵی کورتەفیلم وەک فستیڤاڵی فیلمی لەندەن و تەلەفیزۆنی بی بی سی بڵاو کراوەتەوە. [١٨] [٢]

خەڵاتەکانی ئەم کتێبە

دەستکاری

کامیل ئەحمەدی بەهۆی ئەنجامدانی توێژینەوەی جۆراوجۆر بەمەبەستی ڕۆشنبیری و ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەسەر دیاردەی خەتەنەکردنی ژنان و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لە کۆمەڵگای ئێران و وڵاتانی دیکە چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری لە لایەن ڕێکخراوە و بنکە زانستییەکانەوە پێ بەخشراوە. ساڵی ٢٠١٣ کامیل ئەحمەدی مەدالیای کارناسیی جیهانی ڕیکخراوەی About AMERA Internationalەوە بەهۆی توێژینەوەکان و ڕوانگەی زانستی خۆی لەسەر سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی ژنان وەرگرت.[١٩] ناوبراو ساڵی ٢٠١٧ مەدالیای فەخری کومیتەی کۆمەڵایەتی ئەفریقا (IAC) لە لایەن کومیتەی نێوئەفریقایی (IAC)ەوە بەبۆنەی توێژینەوەکانی خۆی لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا وەرگرت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «نتیجه یک تحقیق: 'ختنه دختران' در چهار استان ایران انجام می‌شود».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ ئ ا ب «دیمانە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو دیمانە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو (بە کوردی) لە پەراوێزی ڕوونوێنی لە کتێبی بە ناوی نەریت سەبارەت بە خەتەنەی ژنان لە کوردستانی ئێران». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «کاهش آمار ختنه زنان و مسئولیت دولت».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ ئ ا «Items related to In The Name of Tradition: "A Comprehensive Research...».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ «کامل احمدی کیست؟ اطلاعاتی در مورد برندە جایزه بنياد جهانى صلح».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «به نام سنت پژوهشی جامع در باب ختنه زنان در ایران».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ «ختنه دختران زیر سقف ناآگاهی/ زنان خودشان مقصر مثله جنسی زنان هستند».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «پژوهشی جدید پیرامون ختنه زنان و ازدواج‌های زیر سن در ایران».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «به نام سنت پژوهشی جامع در باب ختنه زنان در ایران».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  10. ^ «سیاستهای مرتبط با فرهنگ ختنه زنان / ناقص سازی الت جنس زنان در ایران» (PDF).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  11. ^ «دادگاه انقلاب کامیل احمدی را به ۹ سال زندان محکوم کرد».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  12. ^ «محکومیت کامیل احمدی، پژوهش‌گر ایرانی بریتانیایی به ۸ سال زندان».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ «کامیل احمدی، مردم‌شناس ایرانی-بریتانیایی به «۹ سال حبس» محکوم شد».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  14. ^ «محکومیت کامیل احمدی پژوهشگر بریتانیایی‌-‌ایرانی به هشت سال حبس و جریمه نقدی».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  15. ^ «محکومیت کامیل احمدی دو تابعیتی ایرانی - انگلیسی به ۹ سال حبس».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  16. ^ «کامیل احمدی پژوهشگر مسائل اجتماعی که به ۹ سال زندان محکوم شده بود به انگلستان گریخت».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  17. ^ «کامیل احمدی پژوهشگر مسائل اجتماعی، در ایران به '۹ سال حبس' محکوم شد».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  18. ^ «"به نام سنت" اولین فیلم مستند ختنه زنان در ایران».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  19. ^ «Iran». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.