بەیتۆجان

گۆرانیبێژێکی کورد بوو (١٩٥٥–٢٠٢٣)

بەیتوڵڵا گونەری ناسراو بە بەیتۆجان (١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥ لە فارقین - ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ستۆکھۆڵم) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان بوو. بەیتۆجان بە زمانی کوردی و شێوەزاری کورمانجیی باکووری گۆرانیی دەخوێندەوە. چەند گۆرانییەکی بەیتۆجان وەکوو ئاگر کەتیە دڵی من، و یان مرن یان دیاربەکر لە ناو گەلی کورد و تەنانەت گەلانی دیکە زۆر بەناوبانگە و لەلایەن گۆرانیبێژەکانی دیکەش خوێندراوەتەوە.[١]

بەیتۆجان
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونبەیتوڵڵا گونەری
لەدایکبووی١٩٥٥
فارقین
مردووی١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ستۆکھۆڵم

بەیتۆجان لە ماوەی ژیانی خۆیدا چوار ئەلبومی بڵاو کردەوە کە یەکێک لەوانە بە ناوی «یان مردن یان دیاربەکر» لەلایەن حکوومەتی تورکیا قەدەغە کرا.[٢]

بەیتۆجان لە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٥ لە ناوچەی فارقین سەر بە پارێزگای دیاربەکر لە دایک بوو. بەیتۆجان لە کاتی کوودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ی تورکیادا زیندانی کرا و ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، کە شەش ساڵ و پێنج مانگ لە زینداندا ماوەتەوە و لە ئاکامدا سالی ١٩٨٧ ئازاد کرا. لە ساڵی ١٩٩٠ یەکەمین بەرھەمی خۆی بە ناوی «تە نادن من» بڵاو کردەوە، بەڵام بەھۆی قەدەخەبوونی زمانی کوردی دوای ساڵێک بە ناچار کوردستانی بەجێھیشت و بەرەو سوێد کۆچی کرد[٢] و لەو ساڵی ١٩٩١ ھەتا کۆتایی ژیانی لەو وڵاتەدا دەژیا.[١] بەیتۆجان لە ساڵی ٢٠١٤دا بە دوای ٢٣ ساڵ توانیو بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان و سەردانی شاری ئامەد بکات. بەیتۆجان لە فڕۆکەخانەی ئامەد لەلایەن فەرحە داغ خوێشکە گەورەکەی، موحەررەم جەبە بەرپرسی مەزرینگەی چاند و گەشتیاریی شارەوانیی گەورەشاری ئامەد، و ھونەرمەند فارقین پێشوازی لێ کرا.[٣]

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھەواڵێک ڕاگەیەندرا کە ڕەوشی تەندروستیی بەیتۆجان خراپە و بەپێی ئەو ھەواڵە بەیتۆجان تۆشی شێرپەنجە بووە و لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ستۆکھۆڵم لە وڵاتی سوێددا لە ژێری چاودێریدایە.[١] بەھۆی نەشتەرگەرییەکانی کە لە سەری جێبەجێ کرا، بەشێک لە چەناگەی لێکرایەوە و بەو ھۆیەوە لە کۆتاییەکانی ژیانی بە دژواری دەیتوانی قسە بکات.[٢]

بەیتۆجان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ستۆکھۆڵم لە وڵاتی سوێد لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٢]

پووران درەخشەندە دەرھێنەری کورد بە دەربڕینی پەیامێک بۆ کۆچی دواییی بەیتۆجان سەرەخۆشیی بنەماڵەکەی و کوردەکانی سەرانسەری جیھان کردەوە و وتی وەکوو کوردێک لەوە پەشیمانم کە زانیارییەکی ئێجگار کەمێکم سەبارەت بەو ھونەرمەندە ھێژایە ھەبوو.[٤]

ئەلبومەکان

دەستکاری
  • تە نادن من، ١٩٩٠.
  • ئاخینا تە، نالینا من، ٢٠٠١.
  • بیست و یەکێ ئادارێ، ٢٠٠١.
  • ئەتونا دڵێ من، ٢٠١١.

سەرچاوەکان

دەستکاری