بەھاری پراگ (بە چیکی: Pražské jaro و بە سلۆڤاکی: Pražská jar) قۆناغێکە لە مێژووی کۆماری سۆسیالیستی چیکۆسلۆڤاکیا، کە لەم ماوەیەدا پارتی کۆمۆنیستی چیکۆسلۆڤاکیا ھەوڵیدا ڕەوتێکی چاکسازیخوازی نزیکتر لە دیموکراسی بگرێتەبەر، کە بە “سۆسیالیزم بە ڕووخسارێکی مرۆڤانەوە ناسراوە .” قۆناغەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨ بە ھاتنی ئەلێکساندەر دووبچیکی چاکسازیخواز بۆ دەسەڵات دەستیپێکرد و لە ٢١ی ئابی ١٩٦٨ بە داگیرکردنی سەربازی لەلایەن ھێزەکانی پەیمانی وارشۆوە بۆ سەر وڵاتەکە بە سەرۆکایەتی یەکێتی سۆڤیەت کۆتایی ھات. لە گرنگترین چاکسازییەکانی دووبچیک کە لەو کاتەدا پێشنیازی کردبوو بریتی بوون لە: ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین، ئازادی ھاتووچۆ، لامەرکەزی ئابووری و دامەزراندنی دەستوورێک بۆ ئەو وڵاتە کە یەکسانی لە نێوان نەتەوەکانی چیک و سلۆڤاکیا دامەزراند، لە چوارچێوەی کۆماری فیدراڵیدا دووبچیک نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ گۆڕینی سیستەمی حکومەتی چیکۆسلۆڤاکیا بە سۆسیالیزمی دیموکراسی لە ماوەی ١٠ ساڵدا، وەک ئەوەی باس لە ئەگەری دووبارە ڕێگەدان بە حیزبەکان بکات لە ڕووی سیاسییەوە.

بەھاری پراگ
بەشێکە لەhistory of Czechoslovakia
ناونراوە لەدوایپراگ
جێچێکۆسلۆڤاکیا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨
ڕێکخەرپارتی کۆمۆنیستی چێکۆسلۆڤاکیا

دەستێوەردانی سۆڤیەت ھەموو چاکسازییەکانی لەباربرد، جگە لە ھەموارکردنەوەی دەستوور کە فیدراڵیزمی دامەزراند.

خۆپیشاندانەکان لە ھێلسینکی بۆ ئیدانەکردنی لەشکرکێشی سۆڤیەت بۆ سەر چیکۆسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٦٨.

دوای ئەوە چیکۆسلۆڤاکیا چووە قۆناغێکەوە کە لە مێژوودا پێی دەوترێت قۆناغی ئاساییبوونەوە (بە زمانی چیکی: normalizace)، کە تایبەتمەند بوو بە گەڕانەوەی باڵە کۆنەپەرستەکانی پارتی کۆمۆنیستی چیکۆسلۆڤاکیا بۆ بەڕێوەبردنی سەرکردایەتی ئابووری و سیاسی وڵات، کۆتایی ھاتنی چاکسازییەکانی دووبچیک، و چڕبوونەوەی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات. قۆناغی ئاساییکردنەوە تا شۆڕشی مەخمەلی و داڕمانی ڕژێم لە ساڵی ١٩٨٩ بەردەوام بوو.سەرەڕای لەباربردنی لە ڕووی سەربازییەوە، بەھاری پراگ بەشداری کرد لە ساڵانی شەست و حەفتاکان، لە دروستکردنی قەیرانی ھۆشیاری لە پێویستی چاکسازیدا، و کاریگەری لەسەر خەیاڵی کولتووری جیھانی کە وڵاتانی پەیمانی وارشۆ و ئەورووپای ڕۆژاوای بە ھەمان شێوە گرتەوە، کە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٨دا دەرکەوت، بزووتنەوەی خوێندکارانی پۆڵەندی، و بەرھەمەکانی نووسەر میلان کوندێرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری