میلان کوندێرا

نووسەری چیکی - فەرەنسی (١٩٢٩-٢٠٢٣)

میلان کوندێرا (لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٢٩، لە برنۆی چیکۆسلۆڤاکیای پێشوو واتا لە بەشی چیکی ئێستا)، میلان کۆندێرا یەکێکە لە بەناوبانگترین فەیلەسووفەکان و نووسەر و ڕۆماننووسەکانی چیک و جیھان، کۆندێرا چەپێکی چیکییە و لە ماڵباتێکی ڕۆشەنبیر لەدایکبووە، و ڕۆمانی گاڵتەکە "The Joke" یەکەم ڕۆمانی ئەو بوو لە ساڵی ١٩٦٧ کە بڵاوی کردەوە. کۆندێرا لەگەڵ چەندین هونەرمەند و نووسەری چیکۆسلۆڤاکی پشتگیریان لە بزووتنەوەی ڕیفۆرمیستی پارتی کۆمۆنیستی چیکسلۆڤاکیا کرد، کە بە بەهاری پراگ ناسراوە لە ساڵی ١٩٦٨.

میلان کوندێرا لە ساڵی ١٩٨٠

بەرھەمەکان دەستکاری

  • دڵداری گاڵتەجار
  • ھێواش
  • ناسنامە
  • نەمری
  • خیانەت لە ھاوپەیمانی
  • نەزانی
  • پەردە

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری