بەنداوی شەھید کازمی

(لە بەنداوی بۆکانەوە ڕەوانە کراوە)

بەنداوی شەھید کازمی[١] (بە فارسی: سد شهید کاظمی‎، پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران: سد کوروش کبیر)، بەنداوی بۆکان[٢] یان بەنداوی لەگزی[٣] یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێرانە کە لە نێوان پارێزگاکانی سنە و ورمێدا ھەڵکەوتووە و ئاوی شارەکانی سەقز، بۆکان، میاندواو، مەراغە و تەورێز دابین دەکات. پڕۆژەی سازکردنی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٦٧ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٧١ کۆتاییی پێھات. ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە ڕووبارەکانی خوڕخوڕە، سارۆقامیش، جەغەتوو و سەقز لە شاخەکانی نەکەرۆز و چلچەمە و کێلەشین لە نێوان ناوچەی سەقز و بانە دابین دەکرێت و دەگاتە ٨٠٠ ملیۆن مەتری شەشپاڵوو.[١][٤]

وێنەی بەنداوی شەھید کازمی لە ئاسمانەوە

ناو دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی پەھلەویدا ھەوڵی دروستکردنی ئەم بەنداوە درا و لە ساڵی ١٩٧١، بەناوی «بەنداوی کورووشی کەبیر» کرایەوە. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ لە ھەمان ساڵدا ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «بەنداوی زەرینەروود».[٥] دواتر لە دەیەی ١٩٨٠دا ناوەکەی بۆ جارێکی تر گۆڕدرا بۆ «بەنداوی شەھید کازمی».

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری