ڕووباری جەغەتوو

ڕووبارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕووباری جەغەتوو (بە فارسی: زرینه رود‎) لە کوێستانەکانی زاگرۆس نێوان سەقز و بانە و دیواندەرە سەرچاوە دەگرێ و درێژای ئەگاتە ٣٠٢ کیلۆمەتر. ئەم ڕووبارە خاوەن چوار سەر چاوەی گەورەیە بە ناوەکانی چەمی جەغەتوو، چەمی خوڕخوڕە، چەمی سارۆقامیش و چەمی سەقز. چەمی سەقز یەکێک لە سەرچاوە ھەرە گرینگەکانییەتی کە لە کویستانەکانی کێلەشین و گەردەنەی خان خۆڕ دەبێتە خوارە. چەمی جەغەتوو لە زنجیرە کوێستانەکانی چلچەمە، چەمی خوڕخوڕە لە کوێستانەکانی خوڕخوڕە و تیلەکۆ و چەمی سارۆقامیش لە کوێستانەکانی نیوان سەقز و تیکاب سەرچاوە دەگرن. ئەم چوار چەمە لە دەشتی لەگزی و عەبدولڕەزاق یەک دەگرن و ڕووباری جەغەتوو دروست دەکەن. جەغەتوو لەسەر ڕێگەی خۆی لە میاندواو ئەگوزەرێ و دەرژێتە ناو گۆلی ورمێ.[١][٢]

ڕووباری جەغەتوو
سەرچاوەکوێستانەکانی چلچەمە، خوڕخوڕە و کێلەشین
زارکگۆلی ورمێ
درێژایی٣٠٢ km (١٨٨ mi)
Avg. discharge۱۸۱۳m³/s
Basin area١١٬٨٥٠ km2 (٤٬٥٨٠ sq mi)

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ڕووباری جەغەتوو، ئیسنا، ٢٠١٦
  2. ^ ڕووباری جەغەتوو ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شار، ٢٠١٦