بەلاسەگان (بلاشجان)

بەلاسەگان ( هەرێمێکى کۆنى ئێرانی بە واتای "وڵاتى بەلاس"؛ ئەرمەنی : Bałasakan ، دانیشتووانی ناسراو بە Bałasičkʻ ، عەرەبی : البلاشجان)، ناسراو بە بازگان ، هەرێمێک بوو دەکەوتە ناوچەی نێوان هەردوو ڕووباری کورە و ئاراس لە لێوارى دەریای قەزوین . لە باشوورەوە هاوسنوور بوو لەگەڵ ئەترۆپاتین / ئادورپادەگان (ئازەربێجان) و گیلان . [١] [٢] تەنیشت پارێزگای پەیتاکارانی ئەرمەنستانى کۆن . [٣] بەڵام سنوورى تەواوى لاى توێژەران تا ئێستا جێی مشتومڕە. [١] [٢] ناوجەرگەى بەلاشەگان ("دەشتی بەلاسەگان") بوو کە هەمان دەشتی موغانى ئێستایە . [١] لە کۆتا سەردەمی ساسانیدا، بەلاسەگان وەک ( کوست/ چارەگەى )ی باکوورى ئەدوباداگان جێگیر کرابوو. [٣]

نەخشەی بەشی ڕۆژهەڵاتی قەفقاس لە ژێر ئیمپراتۆریەتی ساسانیدا

سەردەمی پێش ئیسلام

دەستکاری
 
دراوی یەزدەگەردی دووەم

ناوچەکە بۆ یەکەمجار وەک لە نووسراوی شاپووری یەکەم ( r. 240–270 )دا دیارە پارێزگایەکی ساسانی بوو جیا لە ئەلبانیای قەفقاسی ، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو یەکەیەکی سیاسی خۆی هەبووە ئەگەر چی لەژێر بڕیارى ئەلبانیاى قەفقاسى دا بوو. [١] لە نووسراوەکەدا شاپووری یەکەم بەلاسەگان و هەموو قەفقاس بە بەشێک لە ئێران دەزانرا ، ناوچەکانى ژێردەستى ڕۆمانەکان لە ئەنادۆڵ و سوریا بە بەشێک لە ئەنێران دەناسران. بەڵام کارتیر ، سەرۆک موغە بەهێزەکەی سەدەی سێیەمی زەردەشتی، بەلاسەگان و هەموو قەفقاس بە سەر بە ئەنێران دەزانێت. [٤] بەگوێرەی جوگرافیناسی موسڵمانى سەدەی ناوەڕاست ئیبن خوردادبە ( 912ز)، حاکمی بەلاسەگان لەنێو ئەو سەرکردانەدا بووە کە لەلایەن یەکەمین پاشای ساسانییەوە ئەردەشیری یەکەم ( 224–242ز )، کە ئەوە پیشان دەدات کە بەلاسەگان سپاردەیەکى ڕاستەوخۆی ئێران بووە. [١] بەپێی مێژوونووسی مۆدێرن ڕۆبەرت ئێچ هیوسن ، ساسانییەکان لە سەدەی پێنجەمدا (یان ڕەنگە هەر لە ساڵی ٣٨٧دا) بەلاسەگانیان لە جغزی قەوارەى ئەلبانیا دەرهێناوە. [٣] لە ڕووی کارگێڕییەوە، بەلاسەگان بەشێک بوو لە ئادوربادەگان. [٥] هیچ شتێک لەبارەی شانشینی بەلاسەگان نازانرێت؛ ڕەنگە قەڵای خورسان ناوەندى هەرێمەکە بووبێت. [٣] ساسانییەکان بە مەبەستی چەسپاندنی ناوچەکە لە ژێر ئیدارەیەکی مەرکەزیدا قەزای وەک سپاندەران-پەرۆز، هورمزد-پەرۆز، ئاچیباگەوان و (لەوانەیە) ئەلەوانیان پێکهێنا بێت. [٦] [١]

لە دەورانى نز. 335/6, سانێسان, پاشای مەسکوت, بەشێک لە بەلاسەگانی داگیرکردو دانی نا بە سەروەری ساسانییەکان. [١] لە سەردەمی یەزدەگەردی دووەم ( r. 438–457 )، ساڵى 450-451 پاشای بەلاسەگان، هێران، بەشداری لە هەوڵى ساسانییەکان کرد بۆ دامرکاندنى شۆڕشى ڤاردان مامیکۆنیانى ئەرمەنى . بەڵام دواتر خۆی هەڵگەڕایەوە و سوپایەکی ساسانی لە ئەلبانیا کۆمەڵکوژ کرد و هەڵیکوتایە سەر خاکى ئیبیریا (ئەرمەنیا و ئەلبانیا). دواتر بە فەرمانی یەزدەگەردی دووەم کوژراوە. [١] [٧]

سەردەمی ئیسلامی

دەستکاری
 
نەخشەی قەفقاس نز. 740ز

بەلاسەگان لە نز. 645ز لەلایەن سوپایەکی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سەلمانی کوڕی ڕەبیعە، بەشێک لە کوردانی بەلاشجان ناوچەکەیان ناچار کرد جزیە (باج) بدەن. جگە لەوەش یەکێک لە ڕێککەوتنەکانی پەیمانی ئاشتی کە لە نێوان فەرماندەی عەرەبی حودەیفە کوڕی ئەلیەمان و مەرزەبان ئەدورپادەگان (ئازەربێجان) بەسترا ئەوە بوو کە عەرەب دەبوو خەڵکی ناوچەکە بپارێزێت لە بەرامبەر کوردانی ناوچەى بەلاسەگان و چیای سەبەلان . ناوی بەلەسەگان بە دەگمەن لە مێژووە کلاسیکییە عەرەبییەکاندا هاتووە، لە شوێنیدا ناوى موغان دانراوە. بەلاسەگان بە شێوەیەکی بەرچاو لە کارەکانی گەشتیارە عەرەبەکەی سەدەی ١٠ ئەبو دەلەف ئەلیەنبوعیدا دەردەکەوێت، کە لە کتێبی ئەلریسالە ئەلثانیەدا ، باس لە گەشتەکەی دەکات بۆ ناوچەکە. [١]

ناوى کوردانى قەڵخانى و دلیکان و گۆران لە دەورانى سەفەویدا لەو ناوچەیەدا هەبوو.

لە سەردەمی خوسرەوی دووەم ( r. 590–628 ز)دا، گریگۆری کاتۆلیکى ئیبیریا و ئەلبانیا، ، هەوڵی دا خەڵکی بەلاسەگان بهێننە سەر ئایینی مەسیحی . [١] بێ گوێدانە ئەوەى کە مۆڵگەى بتپەرستانى ناوەخۆ هێشتا لە وڵاتەکەدا مابوون، بەتایبەتی لە موغان. لە نز. 800ز قەشە ئەلیا کە وەک میسیۆنەرێک نێردرا بۆ ناوچەکە، ڕاپۆرت دەدات کە دانیشتووان بتە ئێزدانێکیان بە ناوی یەزد دەپەرست، کە لە ناو کۆلکەدارێکی بەڕوودا دانرابوو و ناویان نابوو "پاشاى دارستان"؛ ئەو لێڕەوارەى دەوری دارەکەیان دابوو، پێیان دەگوت "رۆڵەکانى یەزد". خەڵکی ناوچەکە دەیانگوت کە یەزدیانپەرستیان لە باوباپیرانیانەوە بۆ ماوەتەوە. لە فارسی ناوەڕاستدا زاراوەی یەزد بە سادەیی بە واتای خودا دێت، ئەمەش کاریگەری ئایینی زەردەشتیی نیشان دەدات، لە سەردەمی ساسانییەکاندا . [١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر Chaumont & Bosworth 1988.
  2. ^ ئ ا Brunner 1983.
  3. ^ ئ ا ب پ Hewsen 2001.
  4. ^ Ghodrat-Dizaji 2007.
  5. ^ Ghodrat-Dizaji 2010.
  6. ^ Jam 2017.
  7. ^ Thomson 1982.

سەرچاوەکان

دەستکاری