دەشتی موغان ناوی دەشتێکە لە ئەوپەڕی باکووری پارێزگای ئەردەوێل لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران . ↵موغان دەشتێکە لە کەناری باشووری ڕووباری ئاراس و ڕۆژئاوای دەریای قەزوین ، بەشێكی دەكەوێتە ناو سنووری کۆماری ئازەربایجان . [١] ↵موغان خاکی بەپیتە و کەشوهەوای فێنك و رێژەێ بارانی باشە، ڕووباری ئاراس بەناو خاكەكەیدا دەڕوات و بە یەکێک لە ناوچەکانی چاندن و دروێنەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دادەنرێت. .

مێژووی موغان دەستکاری

 
موغان لە سەردەمی خەلیفە عەباسییەکان

مێژوونووسی کۆنی یۆنانی هیکاتیۆس میلێتی باسی لە هۆزێک کردووە بە ناوی "مێک" لە كەنارەكانی ڕووباری ئاراس دەژیان. بە گوێرەی توێژەران مێکەکان هەمان موغەکانن. هێرۆدۆت بە "موکسۆی" ناوی بردوون.

ئەو هۆزانەی لە كۆندا لە خاکی مۆغان نیشتەجێ بوون و پێیان دەگوترا ئازەری یان ئازەربێجانی لە سەردەمی دواتردا ئازەربایجان بەو زەوییە دەگوترا کە دەكەوتە لە نێوان شێروان و ئازەربایجانی ئێراندا بوو. بە گشتی لە سەرەتای سەدەی یەکەمی زاینیەوە ناوی ئازەربایجان لە مێژوودا هاتووە. [٢]

بە بۆچوونی مێژوونووس سەعید نەفیسی ناوی کۆنی مۆغان، ئامۆکان بووە . ئەم ناو لە كوردستان تا ئێستا باوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  2. ^ دانشنامه ایران و اسلام، زیر نظر احسان یار شاطر. بنگاه ترجمه و نشر کتاب - جلد اول. سال ۱۳۶۵