بەشە گرتە یان بەشە داتاشراو[١] (بە ئینگلیزی: Partial derivative)، لە فانکشنە فرەگۆڕەکییەکاندا، بە گرتەی فانکشنەکە بەپێی یەکێک لە گۆڕەکەکان و نەگۆڕ ڕاگرتنی ئەوانی تر دەوترێت. بەشە گرتە لە کالکیولسی ئاراستەبڕەکان و ئەندازەی جیاکارانەدا بە فرەوانی بەکار دێت.

بەشە گرتەی فانکشنی بەپێی گۆڕەکی بە یەکێک لە شێوەکانی خوارەوە ھێما دەکرێت:

ئەمە وەکوو ھێمایەک بۆ بەشە گرتە بەکار دێت. ئەم ھێمایە لەلایەن ئۆدرین-ماری لۆژاندر لە ساڵی ١٧٨٦ داھێنرا بەڵام پاشان پشتگوێ خرا، لە ساڵی ١٨٤١ لەلایەن کارڵ گۆستاڤ ژاکوب ژاکوبی دووبارە بەکار ھێنرا و بوو بە ھێمایەکی گشتی.[٢]

نموونە دەستکاری

ئەگەر   فانکشنێک بێت، بەم شێوەیە پێناسە کرابێت

 

گرتەی   بەپێی   دەکاتە:

 

و گرتەی   بەپێی   دەکاتە:

 

ئەندازە دەستکاری

 

قەبارەی قووچەکێک بەستراوەتەوە بە بەرزییەکەی   و نیوەتیرەکەی   و لە ڕێگەی ھاوکێشەی خوارەوە دەدۆزرێتەوە:

 

بەشە گرتەی   بەپێی   بریتییە لە:

 

بەشە گرتە بەرزەکان دەستکاری

بەشە گرتەی دووھەم و بەشە گرتە بەرزەکان ھاوشێوەی گرتە بەرزەکانی فانکشنە یەک گۆڕەکییەکان دەدۆزرێنەوە، بۆ فانکشنی   بەشە گرتەی دووھەم بەپێی   دەکاتە بەشە گرتەی، بەشە گرتەی یەکەم (ھەردووکیان بەپێی  )[٣]:316–318

 

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری، نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ Miller, Jeff (2009-06-14). "Earliest Uses of Symbols of Calculus". Earliest Uses of Various Mathematical Symbols. Retrieved 2009-02-20.
  3. ^ Chiang, Alpha C. Fundamental Methods of Mathematical Economics, McGraw-Hill, third edition, 1984.

سەرچاوەکان دەستکاری