فانکشنی بەردەوام

(لە بەردەوامی فانکشنەوە ڕەوانە کراوە)

لە زانستی بیرکاریدا فانکشنی بەردەوام (بە ئینگلیزی: Continuous function) بە فانکشنێک دەوترێت کە لە خاڵی پێناسەی ھەبێت و ھەروەھا ڕادەی فانکشن لە خاڵی بوونی ھەبێت و یەکسان بێت بە . بە واتایەکی تر ئەگەر بتوانی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک بکێشیت، بێ ئەوەی قەڵەمەکەت ھەڵبگریت، ھەست بە بەردەوامی فانکشن دەکەیت. بە فانکشنێک کە بەردەوام نەبێت دەوترێت فانکشنێکی پچڕاو.

سێ مەرج وا دەکات فانکشنێک لە = بەردەوام نەبێت (پچڕاو بێت):

  1. ئەگەر فانکشنەکە لە = پێناسە نەکرابێت.
  2. ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی نەبێت کاتێک لە نیزیک دەبێتەوە.
  3. ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی ھەبێت کاتێک نیزیک دەبێتەوە لە بەڵام یەکسان نەبێت بە .

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم مەرجانە دەتوانین پێناسەی بەردەوامی فانکشن بکەین.[١]

پێناسە دەستکاری

فانکشنی f لە خاڵی   =  بەردوام دەبێت ئەگەر ئەم سێ مەرجەی خوارەوە ھاتەدی:

  • فانکشنەکە لە   =  پێناسە کرابێت.
  • ڕادەی   لە   =  بوونی ھەبێت.
  • ڕادەی فانکشن یەکسان بێت بە بەھای فانکشن واتە
 

پێناسەی ھینێ دەستکاری

ئێدوارد ھینێ (Eduard Heine) ماتماتیکزانی ئاڵمانی بەردەوامی بە شێوەی خوارەوە پێناسە دەکات.

فانکشنی ڕاستی   بەردەوامە، ئەگەر بۆ ھەر پاشیەکی وەکوو   کە  ، دەرئەنجامی   دەرکەوێت.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس