بەردی ئاسمانی چیلیابنسک

بەردی ئاسمانی تچیلیابنیسک یاخود روودانی بەربوونەوەی بەردی ئاسمانی لە ڕووسیا ٢٠١٣ ئەو رووداوە روویدا لە لە کاژێر ٩:١٥ خوولەکی بەیانی لە ڕێکەوتی ١٥ شووباتی ساڵی ٢٠١٣،

جێماوەی دووکەڵی بەردە ئاسمانیەکە لەسەر ئاسمانی شاری چیلیابینسک
وێنەی جامەکان لە ناوەندی شاری چیلیابنسک
ڤیدیۆی بەردی ئاسمانی چیلیابنیسک لە ئاسمانی شاری کامنسک-ئاورالسکی لە ڕووسیا

و ناوچەی بەرکەوتنی شاری ئاوبلاست چیلیابنیسک، هەر وەک دەزگای بۆشایی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە خێرای ئەو بەردە ئاسمانیە بە نزیکەی ١٨ کیلۆمەتر بوە لە ١ چرکە و (٤٠,٠٠٠ کیلۆمەتر لە ١ کاژێردا)، و لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەسارەی زەوی بە نزیکەی سەروو ٢٥ کیلۆمەتر تەقیەوە، کێشی ئەو بەردە ئاسمانیە ١٠,٠٠٠ تەن بوو کە دەکاتە نیوەی بۆمبی هەوایی کە ٥٠٠ کیلۆتەن لە مادەی (TNT)تێدایە، بە بەراورد نزیکی ٣٠ بۆمب لە جۆری ئەو بۆمبەی کە بەسەر وێرانکردنی ھێرۆشیمادا بەردرایەوە،لەبەر ئەوەش برینداری خستەوە زیاتر لە ١,٤٩١ کەس و لە نێوانیاندا ٢٠٠ منداڵ بوونی هەبوو هیچ لەو بریندارانە هی بەرکەوتنی راستەوخۆی بەردە ئاسمانیەکە نەبوو هەموویان بەهۆی تەقینی ئاوێنە و جام بوە کە ئەویش لەبەر بەهێزی بەرکەوتنەکە بە زەویدا دەنگێکی گەورەی دروستکردوە و جامەکان شکاون.

وێنە دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری