بەداخەوەبوون (فیلم)

بەداخەوەبوون (بە ئینگلیزی:Atonement) فیلمێکی ڕۆمانسی و جەنگی و درامایە لە دەرھێنانی جۆو ڕایت و ڕۆڵبینینی جەیمس مکاڤوی و کیرا نایتلی و سورشا ڕونان و ڕامالا گری و بێنەدیکت کومبەرباچ و ڤێنێسا ڕێدگریڤ. فیلمەکە پشتی بەستووە بە نۆڤڵێکی یان مکیوون کە لە ساڵی ٢٠٠١ لەژێر ھەمان ناو بڵاویکردەوە. فیلمەکە ڕووداو و دەرئەنجامی تاوانێک تۆماردەکات کە ماوەی شەش دەیەی خایاند و ساڵانی ١٩٣٠یەکان دەستی پێکرد. فیلمەکە لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە شانشینی یەکگرتوو و ئێرلەندا بڵاوکرایەوە و رۆژی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە.

بەداخەوەبوون
دەرھێنەرجۆو ڕایت
بەرھەمھێنەرتیم بیڤان
ئێریک فێڵنەر
پاوڵ وێبستەر
شانۆنامەکریستۆڤەر ھامپتن
ئەکتەرانجەیمس مکاڤوی
کیرا نایتلی
سورشا ڕونان
ڕامالا گری
ڤێنێسا ڕێدگریڤ
مۆسیقاداریو ماریانلی
وێنەگری سینەماییشیموس ماکگارڤی
مۆنتاژپاوڵ تۆسیڵ
دەرچوون
  • ٢٩ی ئابی ٢٠٠٧ (2007-08-29) (لە ڤیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس)
  • ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ (2007-09-07) (بەریتانیا)
  • ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ (2007-12-07) (ئەمریکای باکوور)
  • ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ (2008-01-09) (فەڕەنسا)
ماوەی فیلم١٢٣ خولەک
وڵات
  • بەریتانیا[١]
  • فەڕەنسا[٢]
  • ئەڵمانیا[١]
زمانئینگلیزی
تێچوون£٢٣.٢ ملیۆن ($٣٠ ملیۆن)[٣]
داھات$١٣١ ملیۆن[٤]

ھەردوو ڤیستیڤاڵی ڤانکۆڤەر و ڤێنیس لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستیان پێکرد بە نمایشی ئەم فیلمە، فیلمەکە جۆو ڕایتی دەرھێنەری کرد بە گەنجترین دەرھێنەر کە فیلمێکی سەرەتا نمایش بکرێت لە ڤیستیڤاڵی ڤێنیس. فیلمەکە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا لە جیھاندا و داھاتەکەی ١٢٩ ملیۆن دۆلار بوو بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن دۆلاری تێچووی. ڕەخنەگران بۆچوونی باشیان لەسەر فیلمەکە ھەبوو و ستایشی نمایش و ڕۆڵبینینی ئەکتەرەکانیان کرد لەگەڵ میوزیک و وێنەی فیلمەکە.

فیلمەکە خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە بۆ باشترین میوزیکی ڕەسەن و کاندید کرا بۆ شەش خەڵاتی دیکە لەنێویاندا خەڵاتی باشترین وێنە و باشترین سیناریۆی وەرگیراو و باشترین خانمە ئەکتەری پشتگیریکار بۆ سورشا ڕونان.[٥] فیلمەکە ھەروەھا ١٤ جار کاندید کرا لە ٦١ھەمین گەڕی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی و خەڵاتی باشترین فیلم و خەڵاتی باشترین بەرھەمھێنانی بردەوە، فیلمەکە ھەروەھا خەڵاتی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین وێنەی جوڵاو.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Atonement (2007)". British Film Institute. Archived from the original on 19 September 2018. Retrieved July 17, 2018.
  2. ^ "LUMIERE : Film: Atonement". Lumiere. Archived from the original on 23 February 2019. Retrieved 9 March 2019.
  3. ^ Gritten, David. "Joe Wright: 'I said I needed $4m more for Dunkirk, they said no'". The Daily Telegraph. Archived from the original on 25 September 2017. Retrieved 5 March 2020.
  4. ^ N.a. "Atonement - Box Office". Box Office Mojo. Archived from the original on 6 June 2019. Retrieved 5 March 2020.
  5. ^ "Academy Award nominations for 'Atonement'". Oscar.com. 23 کانوونی دووەم 2008. Archived from the original on 29 January 2008. Retrieved 24 January 2008.
  6. ^ "BAFTA Awards for 'Atonement'". BAFTA.org. 10 February 2008. Archived from the original on 11 February 2008. Retrieved 10 February 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری