بەحرەین لە ئۆڵۆمپیاد

بەحرەین بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٤ بەشدایی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری لە ١٠ خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ئەم وڵاتە ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە نەبووە. بەحرین خاوەنی ٤ مەدالیای ئۆڵۆمپیادە کە سەرجەمیان لەلایەن وەرزشوانانی ڕاکەری مەودا دووری ژنان بەدەستھێنراون. یەکەم مەدالیای وڵاتەکە لە پێشبڕکێی ١٥٠٠ مەتری ژنان برۆنزی بوو، لەلایەن مریەم یوسف جەمال، لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠١٢ی لەندەن بوو، بەڵام دوای ئەوەی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بڕیاردا مەدالیاکانی زێڕ و زیو لە ئاسلی چاکر ئاڵپتەکین و گامزە بولوت ی تورکی وەربگرێتەوە مریەمی خاوەنی مەدالیای بڕۆنز بووە براوەی مەدالیای زێڕ. لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦، دووژنە وەرزشوانی بەحرینی بە ڕەگەز کینی یەکەم میدالیای زێڕ و زیویان بۆ بەحرەین بەدەستھێنا، لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ لە پەکین، ڕەشید ڕەمزی مەغریبی پێشوو، لە سەرەتادا مەدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی ڕاکردنی مەودا ١٥٠٠ مەتری پیاوانی پێبەخشرا بەڵام دواتر بەھۆی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر مەدالیاکەی لێسەندرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری