بیگ شۆو
پاوڵ دۆناڵد وەیت (بە ئینگلیزی: Paul Donald Wight) لە ٨ی شوباتی ١٩٧٢ لەدایک بووە، زۆرانباز و ئەکتەرێکی ئەمریکییە، واژووی لەگەڵ WWE کرد، ھەروەھا ئێستاش یاری لەژێر ناوی "بیگ شۆو" دەکات. لە ساڵی ١٩٩٥ واژووی لەگەڵ «پاڵەوانێتی زۆرانبازی جیھان (WCW)» کرد، لەو شوێنەدا سوپاسی ئەوانی کرد، کە لەژێر ناوی «زەبەلاحەکە» دایاناوە، سەرەتا دەیانویست، ناوی «کوڕەکەی ئەندرە زەبەلاحەکە» دابنێن.
بیگ شۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ی شوباتی ١٩٧٢ ئەیکن، باشووری کارولینا |
ناوەکانی تر | بیگ شۆ، پاوەڵ وەیت، زەبەلاحەکە |
پیشە | زۆرانباز |
باڵا | ٢٬١٣ مەتر |
ھاوسەر | بێس کاترامادۆس |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
لە ساڵی ١٩٩٩ گرێبەستی لەگەڵ «زۆرانبازی فیدراڵی جیھان (WWF)» واژوو کرد. لەنێوانی WWF, WWE, WCW براوەی حەوت پاڵەوانێتی جیھانییە، وەک «پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس WCW» دووجار، «پاڵەوانێتی WWE/WWF» دووجار، «پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس WWE» دووجار، «پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس ECW»یەکجار. پاوڵ سەرکەوتنی لە «تیمی تاگ» دۆزییەوە، براوەی ١١ پاڵەوانێتی تیمی تاگە، ھەروەھا پاڵەوانێتی نیوان کیشوەرەکانی بردووەتەوە. براوەی ٢٤ تاجی سێقات و ١٢ شەقی مەزنە، لە مێژووی WWE. لەدەرەوەی زۆرانبازیش ئیش دەکات، پاوڵ لەچەند فیلمێکی تایبەتی و زنجیرە دەرکەوتووە، وەک ھەموو ڕێگاکە زەنگۆڵەیە،[١] کوڕە ئاوەکە، ئەستێرەی سەفەر: کۆمپانیا، لە دوو درامای کۆمیدی وەک ئازارەکانی شاھانە، تاسان، بەشداری کردووە، ھەروەھا لە درامایەکی ئەکشنی بەناوی «تێبینییەکان بسوتێنە» بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆیەکەمجار خۆی ڕابەری لە فیلمێکی کۆمیدی دەکات، بەناوی Knucklehead، کاری بەرھەمێنانی لەلایەن ستۆدیۆکانی WWE بوو.
ژیانی تایبەتی
دەستکاریپاوڵ دۆناڵد وەیت لە ٨ی شوباتی ١٩٧٢ لە «ئەیکن»، باشووری کارولینا، لەدایک بووە. پاوڵ تووشی نەخۆشییەکی تێکدانی سیستەمی لەش ھات،[٢] لەتەمەنی ١٢ ساڵی باڵای ١٬٨٨ مەتر بوو، کێشی ١٠٠ کلیۆ بوو، ھەروەھا لەو تەمەنەدا سنگی تووکی ھەبوو. لە ساڵی ١٩٩١ وەک ئەندامێکی یەکگرتووی ویشیتیا یاری باسکەی دەکرد، ئەوکات تەمەنی نۆزدە ساڵ بوو. پاوڵ بەسەرکەوتوویی نەشتەرگیرییەکی لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ڕژێنی «پیوتیتاری» ئەنجامدا، لە ساڵی ٢٠٠٥ پاسێک و شۆفێری پاسێکی بەکرێ گرت، لەبەر ئەوەی کێشەی قەبارەی لەناو ئۆتۆمبێل ھەبوو.[٣][٤] یاری باسکە و تۆپی پێی لە قوتابخانەی ئامادەی دەکرد، کاتێک لە زانکۆی یەکگرتووی ویشیتا بوو، یاری باسکەی دەکرد، پێش ئەوەی لە زانکۆی ویشیتا ئامادەبێت، لە تیمێکی باسکەی تر بوو، لەشاری «تۆنکاوە». لە ١٤ی شوباتی ساڵی ١٩٩٧ ھاوسەرگیری لەگەڵ «میلیسا ئان پیاڤیس» کرد، بەڵام لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٢ جیابوونەوە، تەنھا کچێکیان ھەبوو. دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ بێس کاترامادۆس کرد، دوومنداڵیان بوو.[٥] لە مانگی ئازاری ١٩٩٩ پاوڵ لەلایەن کەسێک بەناوی ڕۆبێرت سەیوار تاوانبارکرا، کەگوایە لەھاوینی ساڵی ١٩٩٨ لە شاری نیۆرک لە میوانخانەیەک پەلاماری داوە. دواتر پاوڵ وتی: کە ئەو زمانی بەخراپی بەکارھێنابوو، ھەڕەشەی دەکرد، منیش تەنھا پاڵێکم پێوەینا، بەڵام ڕۆبێرت دەیوت، کە بۆکسی لێداوە، دوای سێ ڕۆژ دادگا بڕیاری دا، کە پاوڵ تاوانبار نییە.[٦][٧][٨]
کارکردن
دەستکاریدوای قوتابخانە پاوڵ دەستی بەچەند کارێکی جۆراوجۆر کرد، وەک ھەڵبەزین و دابەزین بۆ داگرتنی کێش، ڕاوکردنی دز، ھەروەھا وەڵامدانەوەی پەیوەندی. ھەروەھا لە «کۆمپانیای کارۆکی» کاری کردوە، «دانی بۆنداوسی» ڕاستەوخۆ لە مایکرۆفۆن لە ڕادیۆی بەیانیان بینی، بۆنداوس ھۆڵک ھۆگانی ھاورێی پێشووی پێشکەش کرد. ئەوان پێشتر یاری باسکەیان بەیەکەوە کردبوو. لە ساڵی ١٩٩٥ واژووی لەگەڵ WCW کرد، سەرەتا لە Slamboree دەرکەوت، ئەوکاتە ناوی «کوڕی ئەندەری زەبەلاح» لێنابوو، بەڵام دواتر ئەم ناوەی لێ لاچوو، تەنھا بە زەبەلاحەکەیان پێ دەوت. ھەروەھا پاوڵ وای لە پیشەکەی کرد، کە بچێتە Halloween Havoc بۆ ئەوەی لەدژی ھاورێکەی «ھۆڵک ھۆگان» بوەستێت، لە پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس WCW، دواتر لە ھۆگانی بردەوە. ھەروەھا بۆ «جەنگی شاھانەی ٦٠-پیاو» چوو، ٣ جەنگی لە ساڵی ١٩٩٥ بردووەتەوە. دواتر پاوڵ لە ٩ی ١٩٩٩ دە ساڵ واژووی گرێبەستی لەگەڵ «زۆرانبازی فیدڕاڵی جیھان WFW» کرد، لەژێر ناوی پاوڵ وەیت وەک ئەندامی ڤینس مکمانی جێگیر.
فیلمۆگرافی
دەستکاریساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٩٦ | نوێژی ڕێجی | بەڕێز پۆرتۆلا | |
١٩٩٦ | ھەموو ڕێگاکە زەنگۆڵەیە | سانتای گەورە | |
١٩٩٨ | دوورگەی ماکینزی | لیتڵ سنۆ فلیک | |
١٩٩٨ | کوڕە ئاوەکە | کاپتن ئینسانۆ | |
٢٠٠٦ | ھەرقەلی بچووک | ماردوک | |
٢٠١٠ | ماکجروبەر | بریک ھیوز | |
٢٠١٠ | گرێ پەنجەی سەر | واڵتەر کرونک | |
٢٠١٥ | ڤێندێتا | ڤیکتۆر ئەبۆت | |
٢٠١٦ | ژماردنی خوارەوە | بیگ شۆ | نەدراوەتەوە پاڵ |
٢٠١٧ | جێتسۆنەکە و wwe | بیگ شۆ (دەنگ) | |
٢٠١٩ | شەڕکردن لەگەڵ خێزانەکەم | بیگ شۆ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Levant، Brian (November 22, 1996)، Jingle All the Way، لە December 24, 2016 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Big Show at home in current role». Canoe. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Ross، Jim (٢٠ی ئایاری ٢٠٠٧). «Savage Responses.. Where is John Crystal?.. Empty Arena Matches.. Paul Wight.. DiBiase Return?.. Ft. Hood.. King=Heenan-esque?.. Auburn was Screwed.». JR's BBQ. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
...And no, he doesn't have the "Andre Disease," but did at one time, but was cured.
- ^ Zerr، Scott (٣١ی ئازاری ٢٠٠٥). «Big Show revels in ring success». Edmonton Sun. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Melissa Ann Piavis: Married To Big Show in 1997, What Caused Her to Divorce Ex-Husband?». LIVERAMPUP (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Powell، John (٩ی ئازاری ٢٠٠٠). «Wight goes to court». Slam Wrestling. Canadian Online Explorer. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Powell، John (١٠ی ئازاری ٢٠٠٠). «Wight testifies in his own defence». Slam Wrestling. Canadian Online Explorer. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Powell، John (١١ی ئازاری ٢٠٠٠). «Wight acquitted of assault». Canadian Online Explorer. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیگ شۆو تێدایە. |