بیگوم جان چالاکوان و پزیشکێکی پاکستانییە، دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھاریکاری ژنانی ھۆزەکانە. کە ڕێکخراوێکە ئەرکی پەروەردەکردنی ژنانی ناو ھۆزەکانی باکووری ڕۆژاوای پاکستان، لەبارەی مافەکانیانەوە لەئەستۆ گرتووە، ھەروەھا مەشقی تەندرووستیشیان پێدەدەن.[١][٢][٣][٤]

بیگوم جان، لە ساڵی ٢٠٠٨، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

ئەو لە باشووری وەزیرستان گەورەبوو، لە ناوچەیەکی کۆنەپارێز لە پاکستان، بەڵام باوکی ھانی داوە بۆ ئەوەی ببێتە پزیشک.[٤] ئەو لە قوتابخانەی کوڕان خوێندوویەتی، چونکە لەو کاتەدا قوتابخانەی کچان بوونی نەبووە، وەکاتێک گەورەی ھۆزەکەی خوێندنی ئامادەیی لێ قەدەغەکرد، ئەوا لەڕێگای فێرکەرەکەیەوە خوێندنی تەواوکرد.[٣]

لە ساڵی ٢٠٠٧، خۆپشاندانی ژنانی پاکستان دەستیپێکرد لە دژی خۆکوژی و توندوتیژی لەژێر ناوی ئایینی، جان ڕێبەرایەتی ناڕەزایی ڕێکخراوەکەی خۆی دەکرد. لە ٢٠٠٨ بووە سەرۆکی کۆمەڵەی ھاریکاری ژنانی ھۆزەکان.[١]

لە ساڵی ٢٠٠٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی بەخشرایە بیگوم جان، وە بووە یەکەم ژنە پاکستانی ئەو خەڵاتەی پێبدرێت.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Women From 8 Countries Honored".
  2. ^ ئ ا Iqbal, Anwar (11 March 2008). "Fata woman receives courage award".
  3. ^ ئ ا ب "International Women of Courage Award Ceremony: 2008". 2001-2009.state.gov.
  4. ^ ئ ا "The Deseret News - Google News Archive Search". news.google.com.