بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق
بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق (بە عەرەبی: الحركة الاشتراكية الكردستانية العراقية) حیزبێکی سیاسی لە باشووری کوردستانە. ئەو حیزبە لە ساڵی ٢٠٢٤دا مۆڵەتی چالاکی وەرگرتووە و ڕێبەرەکەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموودە.
بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق | |
---|---|
دامەزرێنەر | عەبدوڵڵا حاجی مەحموود |
دامەزراندن | ٢٠٢٤ |
جیابووەتەوە لە | حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | کوردایەتی، سۆشیال دیموکراسی |
شوێنی سیاسی | چەپی ناوەڕاست |
ئایین | عەلمانی |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٠ / ٣٢٥ |
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ٠ / ١٠٠ |
مێژوو
دەستکاریلە ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ناکۆکییەک لە نێوان محەممەد حاجی مەحموود بەرپرسی پارتی سۆسیال دیموکرات و عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، براکەی کە ھاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو، سەریھەڵدا. ئەو ناکۆکییە ھەتا قۆناغی دابەشکردنی ھێزی سەربازیی حیزبەکە درێژکرایەوە. لە ھەمان کاتدا ئێران و حیزبی دێموکرات و یەکێتی نیشتمانی ھەوڵیان دا کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام مەکتەبى سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا به دوورخستنهوهی عهبدوڵڵا حاجی مهحموود له پۆستی جێگری سهرۆک و ئهندامێتى پارتەکە و لە کۆتاییدا محەممەد حاجی مەحموود عەبدوڵڵا حاجی مەحموودی لە حیزبە دەرکرد.[١] بەدوای ئەو ڕووداوانە عەبدوڵڵا حاجی موحموود حیزبێکی تازەی دامەزراند و لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەناوی "بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق" مۆڵەتى بە حزبەکە دا.[٢] [٣]
وتارە پەیوەندیدارەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ شارپرێس: حزبەکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود مۆڵەتی فەرمی وەرگرتو کۆنگرە ئەنجامدەدات، نووسراو لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ کەناڵ8: حیزبەکەى عەبدوڵاى حاجى مەحمود مۆڵەتى کارکردنى وەرگرت، نووسراو لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ دەزگای میدیایی کەرکووک: وەزارەتی ناوخۆی هەرێم مۆڵەتی بە حزبەکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود بەخشی، نووسراو لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.